ڤیدیۆ .. له‌كاتی ئه‌نجامدانی قوربانی شێرێك ده‌چێته‌ سه‌ر دیواری ماڵێك

لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌گاڵته‌ جاڕییه‌وه‌ وه‌ڵامیان داونه‌ته‌وه‌

هاووڵاتییه‌كی سعوودی چركه‌ ساتی ده‌ركه‌وتنی شێرێك له‌سه‌ر دیواری ماڵه‌كه‌یان له‌كاتی ئه‌نجامدانی قوربانی ده‌گێڕێته‌وه‌.

هه‌یسه‌م خالد ،هاووڵاتییه‌كی دانیشتووی وڵاتی سعوودیه‌ له‌گرته‌ ڤیدیۆیه‌كدا ده‌ڵێت: زۆرجار ده‌بینی له‌كاتی سه‌ربرِینی قوربانی ،سه‌گ یان پشیله‌ دێته‌ ماڵه‌كه‌ت، به‌ڵام ئێمه‌ ئه‌مڕۆ شێرێك هاته‌ ماڵه‌كه‌مان،بێنه‌ پێش چاوی خۆتان، به‌یانی كه ‌له‌خه‌و هه‌‌ڵده‌ستن، شێرێك له‌ماڵه‌كه‌تاندا بێت.

هه‌روه‌ها هه‌یسه‌م ده‌ڵێت: له‌كاتی رووداوه‌كه‌دا، خانه‌واده‌كه‌ی هه‌وڵیان داوه‌ په‌یوه‌ندی به‌ هێزه‌كانی به‌رگری شارستانی و پۆلیس و شاره‌وانی بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وان به‌ر له‌وه‌ی  بێن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ رووداوه‌كه‌دا بكه‌ن،به‌گاڵته‌ جاڕییه‌وه‌ وه‌ڵامیان داونه‌ته‌وه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار