به‌هۆی ده‌ست درێژی سێكسییه‌وه‌ په‌رله‌مانتارێكی بریتانیا ده‌ستگیركرا

به‌زۆر كاری سێكسی له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 20 ساڵدا كردووه‌

رۆژنامه‌ی سه‌ندای تایمزی بریتانی رایگه‌یاند: دوێنێ پۆلیسی بریتانیا به‌تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی بریتانیا كه‌ پێشتریش پله‌ی وه‌زیری هه‌بووه‌، ده‌ستگیركرد.

رۆژنامه‌كه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت:ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 20 ساڵ كه‌ پێشتر فه‌رمانبه‌ری په‌رله‌مان بووه‌، پۆلیسی ئاگاداركردۆته‌وه‌ ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مان( كه‌ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه‌)  به‌زۆر كاری سێكسی له‌گه‌ڵدا كردووه‌.

هاوكات پۆلیسی بریتانیا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ پیاوێكیان به‌ تۆمه‌تی ده‌ست درێژی سێكسی ده‌ستگیركردووه‌ ته‌مه‌نی 50 ساڵه‌و دواتر به‌كه‌فاله‌ت ئازادییان كردووه‌، له‌ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌شدا جارێكی بانگ ده‌كرێته‌وه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار