له‌جیهاندا ژماره‌ی تووشبووان به‌ كۆرۆنا 18 ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاند

689 هه‌زار حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان تۆماركراوه‌

رێژی تووشبووان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا تا به‌یانی ئه‌مڕۆ گه‌یشتۆته‌ 18 ملیۆن و زیاتر له‌ 23 هه‌زار كه‌س.

به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی( Worldometer) كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ئاماره‌كانی كۆرۆنا، ژماره‌ی تووشبووان به‌ كۆرۆنا 18 ملیۆن كه‌سی له‌جیهاندا تێپه‌ڕاندووه‌.

به‌گوێره‌كانی ئاماره‌كانی پێگه‌كه‌ كۆی رێژی تووشبوون تا به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 2-8- 2020 گه‌یشتۆته‌ 18 ملیۆن و زیاتر له‌ 23 هه‌زار كه‌س كه‌ له‌نێوانیاندا 689 هه‌زار حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان تۆماركراوه‌و 11 ملیۆن و 300 هه‌زار كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه‌.
هه‌روه‌ها رێژه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌شی كه‌ دۆخیان له‌مه‌ترسیدایه‌، نزیكه‌ی 65 هه‌زار كه‌س ده‌بن.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار