ڤیدیۆ .. ئه‌مریكا زه‌رده‌واڵه‌ بكوژه‌كه‌ی راوكرد

ئه‌گه‌ر زیاتر له‌جارێك به‌ مرۆڤه‌وه‌ بدات، ئه‌وا ده‌یكوژێت

دوای ئه‌وه‌ی له‌مانگه‌كانی رابردوودا چه‌ند هه‌وڵێك دران،له‌كۆتاییدا واشنتن توانی زه‌رده‌واڵه‌ بكوژه‌كه‌ راو بكات.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی تۆڕی سی ئێن ئێن،وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ له‌ ویلایه‌تی واشنتن-ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه‌ توانیویانه‌ یه‌كه‌مین زه‌رده‌واڵه‌ زه‌به‌لاحه‌كه‌ی ئاسیا راوبكه‌ن كه‌ به‌ زه‌رده‌واڵه‌ی بكوژ ناسراوه‌.

به‌رپرسانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ ده‌ڵێن: پێنج زه‌رده‌واڵه‌ی له‌م جۆره‌ له‌ ویلایه‌ته‌كه‌ بینراوه‌و دوای ئه‌وه‌ی له‌نزیك كه‌نداوی بێرتش، داوی بۆ داندراوه‌ته‌وه‌، توانراوه‌ راو بكرێت.

به‌گوێره‌ی لێدوانی به‌رپرسانی ئه‌مریكا ، درێژی زه‌رده‌واڵه‌كه‌ 5 سانتیمه‌تره‌و ئه‌گه‌ر زیاتر له‌جارێك به‌ مرۆڤه‌وه‌ بدات، ئه‌وا ده‌یكوژێت.

هه‌روه‌ها زه‌رده‌واڵه‌كه‌ هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر مێش هه‌نگوێنه‌كان و ده‌یانكوژێت، هاوكات شانه‌ی مێش هه‌نگوێنه‌كان داگیر ده‌كات بێچووه‌ هه‌نگه‌كانیش ده‌خوات.

هاوكات زانایانی ئه‌مریكی پێشبینیان كردووه‌ كه‌ ئه‌م زه‌رده‌واڵانه‌ له‌ رێگای گواستنه‌وه‌ی كه‌ل وپه‌له‌وه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌مریكا.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار