سودی خه‌وتن به‌ پێی كاته‌كان بزانه‌

له‌ كاتژمێر 1 بۆ 3 ی شه‌و كاتی له‌ناوبردنی ژه‌هره‌كانی ناو زراوه‌

كاتژمێری خه وتنی بایۆلۆجی جه‌سته‌ی مرۆڤ:-

 

له‌ كاتژمێر 9 بۆ 11 ی شه‌و كاتی له‌ناوبردنی ژه‌هره‌ زیاده‌كانه‌ له‌ناو بۆڕییه‌ سسته‌كان بۆیه‌ پێویسته‌ ئه‌م كاته‌ به‌ هێمنی به‌ڕێ بكرێت.

 

ئه‌گه‌ر هه‌ركه‌سێك سه‌رقاڵی كاركردن بێت له‌م كاته‌دا ئه‌وه‌ كاریگه‌ری نه‌رێنی دروست ده‌كات له‌سه‌ر ته‌ندروستی.

 

له‌ كاتژمێر 11 بۆ 1 ی شه‌و كاتی له‌ناوبردنی ژه‌هره‌كانی ناو جگه‌ره‌ ئه‌مه‌ش كاتێكی زۆر باشه‌ بۆ خه‌وێكی قووڵ.

 

له‌ كاتژمێر 1 بۆ 3 ی شه‌و كاتی له‌ناوبردنی ژه‌هره‌كانی ناو زراوه‌ .

 

له‌ كاتژمێر 3 بۆ 5 ی به‌یانی كاتی له‌ناوبردنی ژه‌هره‌كانی ناو سییه‌كانه‌ بۆیه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی كۆكه‌ی هه‌بێت له‌و كاته‌دا زیاتر ده‌كۆكێ چونكه‌ كاری له‌ناوبردنی ژه‌هره‌كان ده‌ست پێده‌كات و پێویست ناكات هیچ ده‌رمانێك بخۆیت تاوه‌كو ڕێگری نه‌كه‌یت له‌كاری ئاسایی سییه‌كان بۆ له‌ناوبردنی ژه‌هره‌كان.

 

• كاتژمێر 4 ی به‌یانی كاتی دروست بوونی مۆخی ئێسك و خڕۆكه‌كانی خوێنه‌.

 

كاتژمێر 5 ی به‌یانی كاتی له‌ناوبردنی ژه‌هره‌كانی ناو میزڵدانه‌ بۆیه‌ پێویسته‌ له‌م كاته‌دا میزڵدان به‌تاڵ بكه‌یته‌وه‌ تاوه‌كو یارمه‌تی میزڵدان بده‌یت بۆ له‌ناوبردنی ژه‌هره‌كان.

 

لێره‌دا گرنگی ئه‌نجامدانی نوێژی به‌یانی له‌كاتی خۆیدا ده‌رده‌كه‌وێت.

 

كاتژمێر 7 بۆ 9 ی به‌یانی كاتی مژینی خۆراكه‌ له‌ ڕیخۆڵه‌ باریكه‌ بۆیه‌ پێویسته‌ له‌م كاته‌دا نانی به‌یانی بخورێت.

 

بۆیه‌ ئه‌وه‌ی بیه‌وێت ته‌ندروستی جه‌سته‌ و مێشكی بپارێزێت پێویسته‌ نانی به‌یانی كاتژمێر 7:30 بخوات.

 

* ئه‌وانه‌ی نانی به‌یانی ناخۆن پێویسته‌ ئه‌م خووه‌ بگۆڕن چونكه‌ جگه‌ر و ڕیخۆڵه‌ كاری خۆیان به‌باشی ناكه‌ن بۆیه‌ كاتژمێر 9 بۆ 10 ش بیخۆیت هه‌ر باشتره‌ له‌ نه‌خواردنی.

 

دره‌نگ خه‌وتن و دره‌نگ هه‌ڵسان جه‌سته‌ هیلاك ده‌كه‌ن .

 

ئا / د. روژان اسماعیل