له‌ عێراق دوو هه‌زار و 735 كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون

دوو هه‌زار و 225 تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه‌


وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌.

ئەمڕۆ  دووشه‌ممه‌ 3ی ئابی 2020، وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای بڵاوكرده‌و رایگه‌یاند:  دوو هه‌زار و 735 كەس، تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 2225 تووشبووش چاكبوونەوە،  66 تووشبووش گیانیان لە دەستداوه‌.

لە بەیاننامەیەكی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق ئاماژە به‌وه‌شكراوه‌،  پشكنین بۆ 13647 كەس ئەنجامدراوە و 2735  ئەنجامی پشكنینەكانیان پۆزەتیف دەرچوون.

هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 66 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و له‌و ژماره‌یه‌ش چوار تووشبوو له‌ سلێمانی و دوو تووشبوو له‌ هه‌ولێر و سێ تووشبوو له‌ دهۆك و نۆ تووشبووش له‌ كه‌ركووك .

ئاشكراشیكردووە، كۆی گشتی تووشبووان بە كۆرۆنا گەیشتووەتە 131886 و چاكبوونەوەش 94111 ، هه‌ر له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هاتووه‌، 4934 تووشبووه‌ش گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌.