له‌ پارێزگای دھۆك دەوامی فەرمیی له‌ دامودەزگاكانی حكوومەت راده‌گیرێت

بەهۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا


جێگری پارێزگاری دھۆك، رایگەیاند، دەوامی فەرمیی دامودەزگاكانی حكوومەت لە تەواوی سنووری پارێزگای دھۆك تا 15 ئەم مانگە رادەگیرێت، لە 8/16ه‌وه‌ دەوام دەست پێ دەكرێتەوە.

ئه‌مشه‌و ماجد سەید ساڵح، جێگری پارێزگاری دھۆك، لە كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بەهۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا و وەك رێكارێكی خۆپارێزی، بڕیاردرا دەوامی فەرمی لە سەرجەم فەرمانگەو دامەزوراوە حكومییەكانی سنووری پارێزگاكە، تا رۆژی 15-8-2020 رابگیرێت.

جێگری پارێزگاری دھۆك گوتیشی: لە 8/16ه‌وه‌ دەوامی فەرمی لە سەرجەم فەرمانگەو دامەزوراوە حكومییەكان دەست پێ دەكرێتەوە.

چەند رۆژێکە ئامارەکانى تووشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لە شارى دهۆک زیادى کردووە و ئەمڕۆش (60) حاڵەتى تووشبوون بە ڤایرۆسەکە لەو پارێزگایە تۆمارکراوە.