په‌یامێك له‌وه‌زیری ته‌ندروستى هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ بۆ هاوڵاتیان

لە ماڵەکانتان بمێننەوە

وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان پەیامێک ئاڕاستەی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەکات

د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان   پەیامێکی ئاڕاستەی هاووڵاتییان کرد و رایده‌گه‌ێنێت ، بە پاڵپشتی هاووڵاتیان بۆ پابەندبوون بە ڕێنماییەکان، دەتوانین ڕێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا کەم بکەینەوە، هاووڵاتییانی بەڕێز ئەگەر زۆر پێویست نەبوو، لە ماڵ دەرمەچن و لە ماڵەکانتان بمێننەوە.

وەزیری تەندروستی  ده‌شڵێت داپۆشینی دەم و لووت بە ماسک و دوورکەوتنەوە لە کەسی بەرامبەرت دەتپارێزێت لە تووشبوون بە کۆڕۆنا، بۆیە ماسک بپۆشن لە کاتی چوونە دەرەوە و زۆریش لە خەڵک نزیک مەبن.