دواین زانیاری لەسەر تەقینەوەکانی لوبنان

سبەینێ وەک رۆژی ماتەمینی نیشتیمانی لە سەرانسەری لوبناندا ڕاگەیاندرا

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی لوبنان لە تەقینەوەکانی ئێواره‌ى ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ تا ئێستا زیاتر لە 30 کەس گیانیان لەدەستداوە و 3000 کەسیش برینداربوون.


 میدیاکانی لوبنان بڵاویانکرده‌وە یەکێک لە کوژراوەکان نزار نەجاریان سکرتێری حزبی کەتائبی لوبنانە، كه‌ناوبراو له‌شوێنى ته‌قینه‌وه‌كان بووه‌ پاش بریندار بوونى دواتر گیانی له‌ده‌ستداوه‌  و هەروەها  راشیده‌گه‌یه‌نن باڵیۆزی کازاخستانیش  یەکێکە لە بریندارەکان.

میدیاکانی لوبنان ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه‌ تەقینەوەکان زیانی زۆری بە بەشێکی  بەیروت گەیاندوە و سەدان باله‌خانه‌ی خاپورکردوە.


به‌شێك له‌میدیاكانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن كه‌ تەقینەوەکان له‌ کۆگای چەک و تەقەمەنی حزبوڵای لوبنان بووە

له‌راگه‌یاندراوێكیشدا حەسەن دیاب سەرۆک وەزیرانی لوبنان سبەینێی وەک رۆژی ماتەمینی نیشتیمانی لە سەرانسەری  لوبناندا ڕاگەیاند.

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ

COVID-19
تووشبووان
42,386
گیان له‌ده‌ستدان
1,553
چاکبوونەوە
27,324
تووشبووان
327,580
گیان له‌ده‌ستدان
8,682
چاکبوونەوە
261,757
تووشبوون
31,852,024
گیان له‌ده‌ستدان
976,599
چاکبوونەوە
23,451,644