2 ته‌قینه‌وه‌ى به‌هێز لوبنانی هه‌ژاند

له‌ ده‌روازه‌ی "بیت الوسط"ی به‌یرووت

میدیای لوبنان بڵاوی كرده‌وه‌ ئێواره‌ى ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ 2 ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز  به‌یروتى پایته‌ختى هه‌ژاند 

میدیای لوبنان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ كه‌ته‌قینه‌وه‌كان‌ له‌ ده‌روازه‌ی "بیت الوسط"ی به‌یرووت روویان داوه‌ كه‌ شوێنی نیشته‌جێبوون و مانه‌وه‌ی سه‌عد حه‌ریری سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی لوبنانه‌

راشیده‌گه‌یه‌نن سه‌عد حه‌ریری سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووی لوبنان سه‌لامه‌ته‌

  میدیاكانى نزیك له‌ حزبوڵڵای لوبنانيش بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ بەهۆی تەقینەوەكانەوە دەیان بریندار كەوتوونەتەوە و زیانی گەورەی ماددیشیان بەدوای خۆیاندا هێناوە.

حەمەد حەسەن وەزیری تەندروستیی لوبنان رایگەیاند تەقینەوەكان لە كۆگایەكی یاریی ئاگریندا بووە و ژمارەیەكی زۆر خەڵك برینداربوون

وه‌زیری ته‌ندروستى لوبنان  داوای لە نەخۆشخانەكانیش كردووە بریندارەكان لەسەر حسابی حكومەت چارەسەر بكەن.

 

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ

COVID-19
تووشبووان
42,386
گیان له‌ده‌ستدان
1,553
چاکبوونەوە
27,324
تووشبووان
327,580
گیان له‌ده‌ستدان
8,682
چاکبوونەوە
261,757
تووشبوون
31,852,024
گیان له‌ده‌ستدان
976,599
چاکبوونەوە
23,451,644