به‌ڤیدیۆ.. ئاراس فاتیح  كارێكی پرۆفیشنال بۆ "ئه‌رده‌لان به‌كر"  ئه‌نجامدا

له‌هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاوكردنه‌وه‌

ئاراس فاتیح ره‌سووڵ ، یه‌كه‌مین جار ڤیدیۆ كلیپی (وه‌فای عیشق)ی هونه‌رمه‌ند "ئه‌رده‌لان به‌كر"  به‌ شێوازی نوێ و به‌ كوالێتی به‌رزی ئێچ دی بڵاو كرده‌وه‌، ئاراس  له‌ هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) له‌گه‌ڵ بڵاو كردنه‌وه‌ی ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌، نووسیویه‌تی: "ئه‌و گۆرانییه‌ بۆ یه‌كه‌مین جار به‌ كوالێتی به‌رزی ئێچ دی بڵاو ده‌بێته‌وه‌."

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت : " ئه‌و كلیپه‌ پێشكه‌شه‌ به‌ ڕوحی هونه‌رمه‌ند ئه‌رده‌لان به‌كر، ئه‌و كاره‌ له‌ مه‌یكاپه‌وه‌ تاوه‌كو ده‌رهێنان خۆم كردوومه‌".

هونه‌رمه‌ند ئاراس فاتیح، خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه‌، كلیپه‌كانی بینه‌رێكی زۆریان هه‌بووه‌،له‌ هه‌مان كاتدا چه‌ندین كاری ده‌رهێنان بۆ هونه‌رمه‌ندانی گۆرانیبێژ .