كاتیوشایه‌ك ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا كرا

زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ له‌نێو باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا لێدراوه

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراق رایگه‌یاند: سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی بۆردومانێكی پووچه‌ڵكرده‌وه‌ كه‌ به‌نیابوون ناوچه‌ی سه‌وز بكه‌نه‌ ئامانج.

هه‌روه‌ها سه‌ره‌چاوه‌كه‌ گوتیشی: له‌كاتی هێرشه‌كه‌ زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ له‌نێو باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا لێدراوه‌و هه‌مووان به‌ره‌و په‌ناگه‌كان رۆیشتوون.

شایانی باسه‌ ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا چه‌ند سیسته‌مێكی به‌رگری ئاسمانی بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی هێرشه‌ رۆكێتییه‌ به‌رده‌وامه‌كان بۆ سه‌ر سه‌ربازو نێرده‌كانی له‌عێراق بڵاوه‌پێكردووه‌.

هه‌روه‌ها هێرشه‌كان به‌شێوه‌یكی تایبه‌ت زیاتر ده‌كرێته‌ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ناوه‌ڕاستی به‌غداو بنكه‌ سه‌ربازییه‌كان كه‌ سه‌ربازو نێرده‌ دیبلوماسییه‌ ئه‌مریكییه‌كان له‌ته‌واوی وڵاته‌كه‌دا له‌خۆده‌گرێت.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

ژێده‌ر/  میدیای عێراق