له‌به‌غدا ده‌ست به‌سه‌ر حه‌وت رۆكێتی كاتیوشادا گیرا

سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ن رۆكێته‌كان پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه‌

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ شانه‌ی راگه‌یاندنی ئاسایشی حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند: ده‌ست به‌سه‌ر حه‌وت رۆكێت له‌جۆری كاتیوشادا گیراوه‌ كه‌ ئاماده‌كرابوون بۆ هه‌ڵدانی.

شانه‌ی راگه‌یاندنی ئاسایش ده‌ڵێت: هێزه‌ ئه‌منییه‌كان  له‌ناوچه‌ی كه‌راره‌ له‌باشووری به‌غدای پایته‌خت، توانیویانه‌ حه‌وت رۆكێتی جۆری كاتیوشا بدۆزنه‌وه‌.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ئێستدا سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ن رۆكێته‌كان پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه‌.

هه‌روه‌ها شانه‌ی راگه‌یاندنی ئاسایش ئاماژه‌ی بۆ ئه‌مه‌ش كردووه‌ كه‌ ‌ئه‌و رۆكێته‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌ره‌و ناوچه‌ی سه‌وز هه‌ڵدراوه‌، یه‌كێك له‌و رۆكێتانه‌ بووه‌ كه‌ كۆی گشتی ده‌كاته‌ هه‌شت رۆكێت.

55

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

ژێده‌ر / میدیای عێراق