بە فەرمانی مەسرور بارزانی بڕی یەک ملیار دینار بۆ تەندروستی پارێزگای دھۆک تەرخانکرا

بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا


له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی وەزارەتی تەندروستی هه‌رێمدا هاتووه‌، بە فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی یەک ملیار دینار بۆ تەندروستی پارێزگای دھۆک تەرخانکرا.

بە فەرمانی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، بڕی یەک ملیار دینار بۆ تەندروستی و پارێزگای دھۆک تەرخانکرا کە بە شێکە لە بودجەی فریاکەوتنی حکومەتی هەرێم بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا کە بۆ دەڤەر و پارێزگاکانی هەرێم تەرخانکراوە.

وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
5ی ئاب 2020