وه‌زاره‌تى كاره‌با: وێستگەیەكی گۆڕینی كارەبا بۆ ناحیەی قورەتوو لەگەرمیان دابین كرا

وێستگەكە ده‌به‌سترێته‌وه‌ بەتۆڕی كارەبای نیشتمانی

وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌لەسەر بودجەی ئاسایی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای گەرمیان و بە بڕی 1 ملیار و 200 ملیۆن دینار وێستگەیەكی گۆڕینی مۆبایل بەتوانای 25 مێگاوات بۆ ناحیەی قۆرەتوو دابین كرا

 راشیده‌گه‌یه‌نن ، بەدانانی ئەم وێستگەیە گرفتی ڤۆڵتی یە و كێشەی تەكنیكی لەتەواویی ناحیەی قۆرەتوو گوندی ساڵح ئاغاو گوندەكانی دیكە چارەسەر دەبێت 

 وه‌زاره‌تى كاره‌با ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ بڕیارە بەمنزیكانە وێستگەكە ببەسترێتەوە بەتۆڕی كارەبای نیشتمانی و كارەبا بەسەر تەواویی ناوچەكەدا دابەش بكات .

1

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز