ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان 15500 تێپه‌ڕاند

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی بڵاوكرده‌وه‌


له‌سه‌ره‌تایی په‌یدابوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشتۆته‌ 15577 و تاوه‌كو ئێستاش 597 به‌م ڤایرۆسه‌ گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ و 9711 تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه‌.

ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌، ده‌ڵێت: له‌م ماوه‌یه‌دا 404 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه‌، و 160  تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه‌، و 11 تووشبووش گیانیان لەدەستدا.

ده‌قی راگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی:

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID19 ژمارە (١٦٢)

1. کەرەنتین:  (١٢٤ هاوڵاتی نوێ لە کەرەنتین)
٨٠٤ هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە ١٥ شوێنی جیاواز (١١٠ سلێمانی)، (٦٩٤ دهۆك).

2. پشکنین:  (٢٢٩٦ پشکنینی نوێ)
(٦٣٧ هەولێر)، (٣٢١ سلێمانی، ٢١٣ گەرمیان)، (١٠٩٠ دهۆك)، (٣٥ هەڵەبجە)

3. تووشبوو:  (٤٠٤ تووشبووی نوێ)

(٢١٨ هەولێر)
(٣٥ سلێمانی، ٢٩ گەرمیان)
(١٠١ دهۆك)
(٢١ هەڵەبجە)

4. چاکبوون:  (١٦٠ چاکبوون)
(٧٤ هەولێر)
 (٤٦ گەرمیان)
(٢٩ دهۆك)
 (١١ هەڵەبجە)

5. مردن:  (١١ مردن)
(٦ هەولێر)
(٢ سلێمانی، ٣ گەرمیان)

ئاماری گشتی:
کەڕەنتین ٢١٣٦٧ هاوڵاتی (٢٠٥٦٣ دەرچوو) .

پشکنین ٢١٦١٧٢ (٩١٣٠٥ هەولێر، ٦٨٠٣٢ سلێمانی، ٥٤٧٩٨ دهۆك، ٢٠٣٧ هەڵەبجە).

تووشبوون ١٥٥٧٧ (٥٤١٧ هەولێر، ٨٧٦٢ سلێمانی، ٩٠٢ دهۆك، ٤٩٦ هەڵەبجە).

چاکبوون ٩٧١١ (٣٣٣٧ هەولێر، ٥٥٢٨ سلێمانی، ٤٠٥ دهۆك، ٤٤١ هەڵەبجە).

مانەوە لە نەخۆشخانە ٥٢٩٦ (١٩٣٢ هەولێر، ٢٧٩٩ سلێمانی، ٤٩١ دهۆك،  ٤٧ هەڵەبجە).

مردن ٥٩٧  (١٤٨ هەولێر، ٤٣٥ سلێمانی، ٦ دهۆك ، ٨ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
 
وەزارەتی تەندروستی         
حکومەتی هەرێمی کوردستان    
5ی ئاب 2020