ڤیدیۆ.. له‌كاتی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌یروت بنمیچی كه‌نیسه‌یه‌ك به‌سه‌ر قه‌شه‌یه‌كدا ده‌كه‌وێته‌ خواره‌وه‌

زیاتر له‌سه‌د كه‌س كوژران و 4 هه‌زار كه‌سیش برینداربوون

به‌گوێره‌ی گرته‌ ڤیدیۆیه‌ك كه‌ له‌ نێو كه‌نیسه‌یه‌كی شاری به‌یروت له‌رێگای كامیرای چاودێرییه‌وه‌ تۆماكراوه‌،ته‌قینه‌وه‌ به‌هێزه‌كه‌ی دوێنێی به‌یروت كه‌ زیاتر له‌سه‌د كه‌س كوژران و 4 هه‌زار كه‌سیش برینداربوون، كه‌نیسه‌كه‌ ده‌هه‌ژێنێ.

له‌گرته‌كه‌دا قه‌شه‌ی كه‌نیسه‌كه‌ له‌نێو كه‌نیسه‌ی مارمارۆن له‌ناوچه‌ی دۆره‌ له‌ ده‌وروبه‌ری باكووری رۆژهه‌ڵاتی به‌یروت، رێوره‌سمی ئایینی خۆی ئه‌نجام ده‌دات، ئه‌وكاته‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ رووده‌دات،هێزه‌كه‌ی به‌ره‌و كه‌نیسه‌كه‌ درێژ ده‌بێته‌وه‌و راگره‌كانی كه‌نیسه‌كه‌ ده‌هه‌ژێنێ و به‌شێكی بنمیچی كه‌نیسه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ خواره‌وه‌و قه‌شه‌كه‌ش ناچار ده‌بێ خۆی له‌و باردوخه‌ رزگار بكات،به‌ڵام تائێستا چاره‌نووسی دیار نییه‌ كه‌چی لێ به‌سه‌ر هاتووه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

ژێده‌ر / سكای نیوز