هێمن هەورامی: خواستی هەولێر ئەوەیە سەرجەم کێشەکانی لەگەڵ به‌غدا لەرێگەی دەستورەوە چارەسەربکات

په‌رله‌مانى كوردستان پشتیوانى لە جێبەجێکردنی کارنامەی حكومه‌تى هه‌رێم ده‌كات

‌هێمن هه‌ورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایده‌گه‌ێنێت  خواستی هەولێر ئەوەیە سەرجەم کێشەکانی لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی عێراق لەرێگەی دەستورەوە چارەسەربکات

ده‌شڵێت  پەرلەمانی کوردستان پشتیوانی لە جێبەجێکردنی کارنامەی کابینەی نۆیەم و ئەنجامدانی چاکسازی دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پێشوازی لە چاندرامولی کۆمار، کونسوڵی گشتی هیندستان لە هەرێمی کوردستان کردوە و بە پێی  راگەیەندراوی پەرلەمان  له‌دیداره‌كه‌دا باس لەدوا پێشهاتە سیاسی، ئابوری و لێکەوتە نەرێنییەکانی ڤایرۆسی کۆڕۆن  لەسەر هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە کراوە.

له‌ دیدارەکەدا هێمن هه‌ورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمان رایگه‌یاندووه‌ كه‌ خوازییارن بە پێی دەستووری عێراق سەرجەم کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر بکرێن وبگەنە رێکەوتنێکی کۆتایی، لەناوخۆی هەرێمی کوردستانیشدا وەک پەرلەمان هاوکار و هەماهەنگ دەبن لە پێناو سەرخستنی کارنامەی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان باسی لەکاری پەرلەمانی ولایەنی یاسادانان و پێکهاتەکانی پەرلەمانی کوردستان و چۆنیەتی راییکردنی کارەکان کردوەو هیوای خواستوە کە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ وڵاتی هیندستان لەسەر ئاستی کاری پەرلەمانی بەرەوپێش بچێت و سود لە ئەزمونەکانی یەکتر وەربگرن.

1