وه‌زیرانی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان و عێراق پەیوەندیەکی تەلەفۆنیان ئه‌نجامدا

د.سامان به‌رزنجی داوای كرد به‌غدا له‌ هاوكارییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان پشكی هه‌رێم ره‌وانه‌ بكات

د. سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆری كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك رایگه‌یاند ، له‌په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن ته‌میمی وه‌زیری ته‌ندروستى عێراق ره‌وشى كۆرۆنا له‌هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانى عێراق تاوتوێكرا

راشیگه‌یاندووه‌ كه‌هه‌ر له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنیه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ته‌ندروستى عێراق داوایكردووه‌ به‌غدا پێداویستی ته‌ندروستی بۆ هه‌رێمی كوردستان دابین بكات و پشكی هه‌رێم له‌ هاوكارییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ره‌وانه‌ بكات.


د. سامان به‌رزنجی ده‌شڵێت هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنیه‌دا چەندین داواکاری دەرمان، ئامێر و پێداویستی پزیشکی، به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی ئامێرەکان، هاوکارییەکانی نێودەوڵەتی، بوودجەکانی بڕیاردراو،  پشكی هەرێمی کوردستان له‌و كۆمه‌ك و هاوكاریانه‌ی خستووه‌ته‌ ڕوو

وه‌زیری ته‌ندرووستی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ بانگهێشتی وه‌زیری ته‌ندروستی عێراقی كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات ، له‌ نزیكه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ باره‌ی ئه‌و پرسانه‌ بكه‌ن. 


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز