لیرەی توركی بەرامبەر دۆلار جارێكی دیكه‌ به‌ره‌و نزمبوونه‌وه‌ چوو

كۆرۆنا و كێشه‌ سیاسیه‌ه‌كان هۆكارن

له‌ بازاڕه‌كانی بۆرسه‌ی جیهان و توركیا نرخی لیرەی توركی لەبەرامبەر دۆلار دابەزینی پێوانەیی تۆماركرد. ئەمڕۆ هەینى نرخی دۆلار بەڕێژەی لە 3% بەرامبەر بە لیرەی توركی بۆ 7.25 لیرە بەرزبۆتەوە كەئەوەش نزمترین ئاستە لەماوەی چەند مانگێكدا لیرەی توركی بەخۆیەوە دەبینێت.


سێ مانگی ڕابردوو لیره‌ به‌هه‌مان شێوه‌ی ئێستا نزمترین ئاستی لەبەرامبەر دۆلار بەخۆیەوە تۆماركرد، نرخی یەك دۆلار گەیشتە 7.26 لیرە کە ئەمەش نرخێکى پێوانییە لە نزمیدا کە رووى لە دراوى تورکى کردووە، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی ئه‌نقه‌ره‌ بارودۆخی توركیای تا رادده‌یك ئاسایی كرده‌ووه‌ و گه‌شتی ئاسمانی و هاتووچوۆی گه‌شتیاری به‌ڕووی زۆربه‌ی وڵاتان له‌نێویاندا ڕووسیا كه‌ زۆرترین گه‌شتیار له‌و وڵاته‌ ده‌چنه‌ توركیا ئاسایی كرده‌ووه‌ ئه‌مه‌ وایكرد كاریگه‌ری له‌سه‌ر دراوی لیره‌ی توركی دروست بكات و به‌رز بێته‌وه‌.

بەهۆى ئەو قەیرانەشەوە بانكی ناوەندی توركیا نرخی سوودی بۆ خوار تێكڕای ساڵانەی هەڵاوسان دابەزاند، بەهۆى ئەوەى کە حكومەت ناچار بووە ملیاران دۆلار لە یەدەكی دراوی بیانی بۆ پارێزگاریكردن لەنرخی لیرە بفرۆشێت.