سه‌ربازێكی كورد له‌ریزی سوپای عێراقدا گیانى له‌ده‌ستدا

چەکدارانی داعش ھێرشیان کردە سەر خاڵێکی سەربازیی سوپای عێراق لە خانەقین


دره‌نگانى شه‌وی رابردوو له‌سنوری قه‌زای خانه‌قین چه‌كدارانی داعش به‌ هاوه‌ن هێرشیان كرده‌ سه‌ر سوپای عیراق  كوژراو بریندار بوونى لێكه‌وته‌وه‌

به‌پێى سه‌رچاوه‌ هه‌واڵیه‌ عێراقیه‌كان كه‌بڵاویانكرده‌وه‌ته‌وه‌ دره‌نگانی شه‌وی رابردووژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش بە هاوەن هێرشیانکردە سەر بارەگای فەوجی یەکی لیوای مغاویری سوپای عیراق لە گوندی شێرک لە رۆژئاوای سنوری قەزای خانەقین.

 راشیده‌گه‌یه‌نن ‌ به‌هۆی هێرشه‌كه‌وه‌ سه‌ربازێكی كورد له‌ریزی سوپای عێراقدا به‌ ناوی جه‌زا فه‌تاح جاف كه‌ خه‌ڵكی كه‌لاره‌ گیانی له‌ده‌ستدا‌وه‌‌

هه‌ر له‌هێرشه‌كه‌دا 4 سه‌ربازی دیكه‌ش بریندار بوون و  زیانی هێرشبەرەکانیش نەزانراوە.

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ

COVID-19
تووشبووان
45,731
گیان له‌ده‌ستدان
1,671
چاکبوونەوە
29,422
تووشبووان
349,450
گیان له‌ده‌ستدان
8,990
چاکبوونەوە
280,673
تووشبوون
33,322,779
گیان له‌ده‌ستدان
1,002,561
چاکبوونەوە
24,642,356