حه‌قیقه‌تی ئه‌م وێنه‌یه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌یروت ئاشكرا كرا

دوو هه‌فته‌ به‌ر له‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌

دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌یروت كه‌ده‌یان كوژراوو هه‌زاران برینداری به‌دوای خۆیدا هێنا، وێنه‌ی پیاو ئافره‌تێك بڵاوكرایه‌وه‌ واپیشاندرا كه‌ ئه‌مانه‌ قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ن.

له‌مباره‌یه‌وه‌ ئاژانسی فرانس پرێس ئاشكرای كردووه‌ كه‌ وێنه‌كه‌ كارێكی هونه‌رییه‌ و له‌لایه‌ن وێنه‌گرێكی ئه‌مریكی دروستكراوه‌و له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ش نووسیوویه‌تی( وێنه‌ی دوێنێ لوبنان) .

هه‌رچه‌نده‌ وێنه‌كه‌ راستی نییه‌و كارێكی هونه‌رییه‌،به‌ڵام له‌ تویته‌رو فه‌یسبووك به‌هه‌زارن كه‌س كۆمێنتیان له‌سه‌ر نووسیووه‌و پێی سه‌رسام بوون.

وێنه‌كه‌ رۆژێك دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌یروت به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو، بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و له‌دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ش وێنه‌كه‌ نه‌گیراوه‌ به‌ڵكو كارێكی هونه‌رییه‌.

هه‌روه‌ها دوای گه‌ڕان و پشكنین ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ وێنه‌كه‌ له‌ 13-7-2020 له‌هه‌ژماری تایبه‌تی وێنه‌گرو دیزاینه‌ری ئه‌مریكی كالوب كاستیلۆن، دوو هه‌فته‌ به‌ر له‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

شایانی باسه‌ به‌گوێره‌ی دوایین ئامار له‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌یروت 149 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و زیاتر له‌ پێنج هه‌زار كه‌سیش برینداربوون.

77

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار