Erbil 15°C سێشەممە 19 ئازار 10:37

ڤیدیۆ ... یۆڤانتۆس سه‌رکه‌وتنى به‌سه‌ر لیۆن تۆمارکرد و به‌ڵام له‌خولی یانه‌ پاله‌وانه‌کان ماڵئاوایی کرد

له‌قۆناغى 16
کوردستان TV
100%

له‌یاری گه‌رانه‌وه‌ له‌قۆناغى 16 ى خولی یانه‌ پاله‌وانه‌كانى ئه‌وروپا ، شه‌وی رابردوو  یۆڤانتۆس لە یاریگاى ئەلیانز ستادیۆم میواندارى لیۆنی فه‌ره‌نسی كرد و   به‌دووگۆل به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك براوه‌ی یارییه‌كه‌ بوو  و به‌لام سه‌ركه‌وتنى بۆ قۆناغی هه‌شت له‌ده‌ستدا


دوو گۆله‌كه‌ى یۆڤانتۆس له‌رێگای رۆناڵدۆ له‌خوله‌كه‌كانى 43 ، 60 دا تۆماركران ، تاكه‌ گۆلی لیۆنیش له‌خوله‌كه‌ 12 له‌لایه‌ن ممفیس دیپایه‌وه‌ تۆماركرا

بەم ئه‌نجامه‌ش  یۆڤانتۆس بە ئەنجامى هەردوو یارى چوون و گەڕانەوە، کە بە دوو گۆڵ بۆ هەردوولا یەکسانبوون، ماڵئاوایى لە خولی یانه‌ پاله‌وانه‌كانى ئه‌وروپا كرد  و  لیۆنیش سه‌ركه‌وت بۆ قۆناغی هه‌شت

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.