له‌ دهۆك ژمارەیەك گەڕەك بێ ئاو دەبن

بەهۆی كاركردن له‌ پرۆژه‌یه‌ك


بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دهۆك رایگه‌یاند: بەهۆی كاركردن لە شەقامی بارزان ژمارەیەك گەڕەك بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بێ ئاو دەبن.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دهۆك ، به‌ هاوكاری سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی ئه‌م شاره‌دا هاتووه‌، بەهۆی كاركردن لە شەقامی بارزان بە تایبەت لە ئەندەرپاسی نزیك مزگەوتی شەهیدان بۆ ماوەی سێ ڕۆژ ژمارەیەك گەڕەك بێ ئاو دەبن.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ ئه‌م گه‌ڕه‌كان ده‌گرێته‌وه‌، شندوخا، روناهی و رەزا، مهاباد و نزاركا، دیسان ئیتیتێ، ئیتیتا گوند هەروەها پیشەسازی و بەروشكی سەرهەڵدان ڕۆژانی 10 و11 و12 ی ئاب بێ ئاو دەبن.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دهۆك داوا لە هاووڵاتیان دەكات بۆ ماوەیه‌ دەست بە ئاوەوە بگرن، تاوەكو دابەشكردنی ئاو ئاسایی دەبێتەوە.