Erbil 15°C سێشەممە 19 ئازار 08:38

ڤیدیۆ ... بایرین میونشن سه‌رکه‌وتنى به‌سه‌رچێلسی تۆمار کرد و گه‌یشته‌ قۆناغى هه‌شت

له‌و قۆناغه‌شدا رووبه‌رووی بارسێلۆنا ده‌بێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

له‌یاری گه‌رانه‌وه‌ له‌قۆناغى 16 ى خولی یانه‌ پاله‌وانه‌كانى ئه‌وروپا ، شه‌وی رابردوو یانه‌ى بایرن میونشنی ئه‌لمانی له‌یاریگای   میوانداری چێلسی ئینگلیزی كرد 

 له‌و یارییه‌دا بایرن میونشن سەرکەوتنێکی گەورەى بەسەر چێلسی تۆمار كرد و به‌چوار گۆل به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك براوه‌ی یارییه‌كه‌ بوو  گەیشتە قۆناغی هەشتی  خولی یانه‌ پاله‌وانه‌كانى ئه‌وروپا  

گۆله‌كانى بایرن له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌یاریزانان  لیڤاندۆڤیسکی دوو گۆل و دوو گۆڵەکەى دیكه‌ش له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌یاریزانان پیریسیچ و تۆلیسۆ تۆماركران ،  گۆڵەکەى چێڵسیش ئابراهام لەخولەکی 44 تۆماری کرد
 
بایرن  له‌یاری چونیشدا به‌ئه‌نجامی سێ گۆلی بێ به‌رامبه‌ر براوه‌ی یارییه‌كه‌ بوو ، بە ئەنجامی یاری چون و گه‌رانه‌وه‌دا  بایرن میونشن  سه‌ركه‌وت بۆ قۆناغی هه‌شت و له‌و قۆناغه‌شدا رووبه‌رووی بارسێلۆنا ده‌بێته‌وه‌ و چێلسیش ماڵئاوایی له‌خوله‌كه‌ كرد
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.