عێراق:هێشتا لە قۆناغی یەكەمی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناداین

رۆژانە زیاتر لە سێ هەزار كه‌س تووشی ڤایرۆسەكە دەبن


 وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ هێشتا لە قۆناغی یەكەمی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێداین

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، هێشتا وڵاتەكەیان لە قۆناغی یەكەمی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)دایە و نەگەیشتووەتە قۆناغی دووەمی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە.

لەوبارەیەوە بریكاری وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق، حازم جومەیلی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانییدا ئاشكرایكرد، بەهۆی پابەندنەبوونی هاووڵاتییان بە رێنمایەكانی وەزارەتی تەندروستیی و لیژنەی باڵای تەندروستیی و سەلامەتی نیشتمانیی، ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەرزبووەتەوە و بەو پێیەی لەئێستادا 

حازم جومەیلی گوتیشی: "عێراق هێشتا لە قۆناغی یەكەمی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێدایە و نەگەیشتووەتە قۆناغی دووەمی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە.

ئاشكراشیكرد لیژنەی باڵای تەندروستیی و سەلامەتی نیشتمانیی، ژمارەیەك پێشنیازی بە ئامانجی رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا ئامادەكردووە كە لە كۆبوونەوەی هەفتەی داهاتوو دەخرێتەڕوو.

ئەم روونكردنه‌وانه‌ی بریكاری وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە كاتێكدایە تا ئێستا ١٥٠ هەزار و ١١٥ كەس لە عێراق تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش پێنج هەزار و ٣٩٢ كەس گیانیان لەدەستداوە و ١٠٧ هەزار و ٧٧٥ی دیكەیش چاكبوونەتەوە.

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ

COVID-19
تووشبووان
45,731
گیان له‌ده‌ستدان
1,671
چاکبوونەوە
29,422
تووشبووان
349,450
گیان له‌ده‌ستدان
8,990
چاکبوونەوە
280,673
تووشبوون
33,322,779
گیان له‌ده‌ستدان
1,002,561
چاکبوونەوە
24,642,356