ته‌ندروستى سلێمانی راگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه‌

تایبه‌ت به‌تووشبووانى كۆرۆنا


له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، د. یاد نه‌قشبه‌ندی وته‌بێژى ته‌ندروستى سلێمانى  چاكبوونه‌وه‌ى 27 تووشبووی به‌كۆرۆنای راگه‌یاند 

وته‌بێژى ته‌ندروستى سلێمانى رایده‌گه‌ێنێت ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 9 ى 8 ى 2020 ، 32 كه‌سی دیكه‌ كه‌تووشبووی كۆرۆنان داخلی نه‌خۆشخانه‌كانى تایبه‌ت به‌كۆرۆنا كراون


ده‌شڵێت ، تا ئێستا 139 تووشبووی كۆرۆنا له‌نه‌خۆشخانه‌كان ماون و 126 كه‌سیش  له‌ژێر ئۆكسجین دایه‌ 


ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ هه‌ر ئه‌مرۆ 27 كه‌سی توشبوو به‌كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه‌ و  2 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

1

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز