راگه‌یاندراوێك لە ئاژانسی پاراستنەوە

پێویستە راستییەکان بۆ رای گشتی ڕوون بکرێنەوە

ئاژانسی پاراستن، راگه‌یاندراوێكى  بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و رایده‌گه‌ێنێت ، كه‌سێك به‌ناوی دانا مه‌نمی ئاژانسی پاراستن به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌كات كه‌ له‌ناو شاری سلێمانی لێیانداوه‌.

ئاژانسی پاراستن له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئه‌م جۆره‌ ره‌فتارانه‌ ئیدانه‌ ده‌كات و ده‌شڵێت ، كه‌ دوور و نزیك په‌یوه‌ندی به‌و رووداوه‌ وه‌ نییه‌ و داوای لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی بێلایه‌ن و دوور له‌ ده‌ستێوه‌ردانیش ده‌كات.

ده‌قی راگه‌یاندراوی ئاژانسی پاراستن:

ئەمرۆ لە میدیای فەرمیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بڵاوکرایەوە کە گوایە کەسێک بە ناوی دانا مەنمی، ئاژانسی پاراستن بەوە تۆمەتبار دەکات کە لە ناو شاری سلێمانی لێیان داوە. ئێمە لە کاتێکدا ئەو جۆرە رەفتارانە ئیدانە دەکەین، رایدەگەیەنین کە دوور و نزیک ئەم ڕووداوە پەیوەندیی بە ئاژانسی پاراستنەوە نییە و ئەو سیناریۆیە لە لایەن کەسانێک بۆ ناشیرین کردنی ناوی ئاژانسی پاراستن جێبەجێ کراوە و ئەو کەسەیان بۆ مەرامەکانیان کردووەتە قوربانی. پێویستە لێکۆڵینەوەیەکی بێلایەنی دوور لە دەستێوەردان لەم رووداوە بکرێت و راستییەکان بۆ رای گشتی ڕوون بکرێنەوە.

ئاژانسی پاراستن

9/8/2020