‌بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ده‌وامی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ك لە هەولێر راگیرا

راگه‌یاندراوێك بڵاوكرایه‌وه‌


لەسەر ڕاسپاردەی وەزیرى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێمی كوردستان دەوامی فەرمانگەیەک بەهۆی په‌تاى کۆرۆناوه‌ بۆ ماوه‌ى 7 رۆژ‌ ڕاگیرا.

 

 له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی  ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌  بڵاوی كرده‌وه‌ ، لەسەر ڕاسپاردەی کوێستان محه‌مه‌د، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و بەهۆی تووشبوونی بەشێک لە فەرمانبەران بە کۆرۆنا، بڕیار درا دەوام لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی هەولێر بۆ ماوه‌ى هەفتەیەک ڕابوەستێت. 

 

ده‌شڵێت بۆ ڕایکردنى مامەڵەکانیان هاوڵاتیان دەتوانن هەفتەى داهاتوو لە 16 ى 8 ى 2020  سەردانى بەڕێوەبەرایەتیەکە بکەن.

 

 

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز