ده‌نگۆی گیان له‌ده‌ستدانی  هونه‌رمه‌ند "فه‌یرۆز" بڵاوده‌بێته‌وه‌

به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی 4ی ئاب له‌ به‌نده‌ری به‌یروت

ده‌نگۆی گیان له‌ده‌ستدانی  هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی لوبنانی، فه‌یرۆز به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی 4ی ئاب له‌ به‌نده‌ری به‌یروت ،له‌ چه‌ندین ماڵپه‌روتۆره‌كۆمه‌ڵاتییه‌كان بڵاوكرایه‌وه‌‌.

هونه‌رمه‌ندی ئاواز دانه‌ر  (غسان رحبانی) ئه‌م هه‌واڵانه‌ی رتكردۆته‌وه‌ كه‌باس له‌ گیان له‌ده‌ست دانی هونه‌رمه‌ند فه‌یرۆز ده‌كه‌ین ،راده‌گه‌ێنێت "كه‌ گۆرانیبێژ فه‌یرۆز ته‌ندروستی زۆر باشه‌ ،له‌ته‌قینه‌وه‌ی به‌یروت هونه‌رمه‌ند فه‌یرۆز هیچ زیانی پێنه‌گه‌یشتووه‌ سه‌لامه‌ته‌".

فه‌یرۆز ناوی راسته‌قینه‌ی (نیهاد رزق وه‌دیع-ه‌ له‌ 21 تشرینی 1935 له‌ ناوچه‌ی بڵات له‌ به‌یروت له‌دایك بووه‌ خاوه‌ن ده‌نگێكی ئه‌فسوناوییه‌ ،زیاتر له‌ 800 ئۆپه‌رێتی گۆرانییه‌ به‌شداری له‌ 3 فلیمی سینه‌مایی كردوه‌ ،به‌شداری له‌ 16 شانۆگه‌ری كردوه‌ ، خاوه‌نی 43 ئه‌لبوومی گۆرانییه‌.

شایانی باسه‌رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو 4ی ئاب ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له‌ به‌نده‌ری به‌یروت رووی دا ژماره‌ی كوژراوانی ، زیاتر له‌ 154 كه‌سه‌  وپێنج هه‌زاریش بریندارن بوون.

وه‌رگێران و دارشتنه‌وه‌ی كامران

ژێده‌ر : البیان