Erbil 15°C سێشەممە 19 ئازار 11:33

هونەرمەند (سابیر کوردستانی) به‌نه‌خۆشی کۆرۆنا ‌کۆچی دوایکرد 

له‌ته‌مه‌نی (65) ساڵی 
کوردستان TV
100%

دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، کەمێک پێش ئێستا هونەرمەند سابیر کوردستانی  له‌ته‌مه‌نی (65) ساڵی كۆچی دوایی کرد. 

زیاتر لە هەفتەیەكە هونەرمەند سابیر كوردستانی لەدوای توشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی ئاسا، لەسەرەتای گەیشتنی بەنەخۆشخانە هەموو پێداویستیەكی چارەسەری بۆ دابینكرا، تەنانەت  پلازمای خوێنی بۆ دابینكراوەبه‌ داخه‌وه‌ كه‌مێك پێش ئێستا كۆچی دوایی كرد.
هونەرمەند سابیر کوردستانی  گۆرانیبژ ساڵانێكه‌ له‌ بواری گۆرانی و ئاوازو تێكست خزمه‌ت به‌ هونه‌ری كوردی ده‌كات ، خاوه‌نی چه‌ندین  ئه‌لبوومی ، گۆرانییه‌.

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.