عێراق بۆ توركیا بەتوندی ئیدانەی ئەو پیشێلکاریانە دەکەین

لە رێگەی فرۆکەکانییەوە سیدەکانی لە هەرێمی کوردستان بۆردومان کردووە

سەرۆكایەتی كۆماری عێراق بۆردومانی توركیا بۆ سەر ناوچەی سیدەكان ئیدانە دەكات و داوای كۆتایی هێنان بە پێشلكارییەكان دەكات بۆ سەر سەروەری عیراق.

بەتوندی ئیدانەی ئەو پیشێلکاریانە دەکەین کە تورکیا لە رێگەی فرۆکەکانییەوە ناوچەی سیدەکانی لە هەرێمی کوردستان بۆردومان کردووە، ئەو پێشلکارییە سەربازییە بەردەوامانەی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق بە پێشێلکارییەکی مەترسیدار دادەنرێت بۆ سەر خاکی عێراق و سەرپێچیەکی روون و ئاشکراشە بۆ یاسا و ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان و پەیوەندی نیازپاکی دراوسێیەتی، ئێمە ئەم رەفتارە دوژمنکارانە سەرزەنشت دەکەین، کە بووە هۆی شەهیدکردنی ژمارەیەک هاووڵاتی بێتاوان و ئەفسەران لە هێزەکانی پاسەوانی سنوور.

ھاوکات داوای دەست بەجێ راگرتنی ئەو دەستدرێژیانە و دیالۆگ و گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن دەکەین، بۆ چارەسەرکردنی کێشە سنوورییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ و دۆزینەوەی رێگەچارەی ئاشتیانە کە ببێتە مایەی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە.

شەهیدان بەر رەحمەتی یەزدان بکەون و ئارامی و سەبوریش بۆ کەس و کاریان و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین.

وتەبێژی فەرمی سەرۆک کۆمار
بەغداد 11 ئابی 2020