پوتین : پێكوته‌ی كۆرۆنا ئاماده‌یه‌ و كچه‌كه‌شم وه‌ریگرتووه‌

به‌منزیكانه‌ مانگانه‌ به‌هه‌زاران پێكوته‌ی كۆرۆنا به‌رهه‌مده‌هێنن

فلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی رووسیا رایگه‌یاند: له‌ ئێستادا پێكوته‌ی  ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاماده‌یه‌و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رووسیا پێكوته‌كه‌ی په‌سند كردووه‌.

هه‌روه‌ها پوتین وه‌ك باوه‌ڕبوونێكی گه‌وره‌ به‌ سه‌لامه‌تی پیكوته‌كه‌ گوتی: كچه‌كه‌م پێكوته‌كه‌ی وه‌رگرتووه‌.

به‌گوێره‌ی رۆیته‌رز پێكوته‌ رووسیه‌كه‌ له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری نیكۆلای گامالیا-ی موسكۆ دوای كه‌متر له‌دوومانگ ‌تاقیكردنه‌وه‌،گه‌شه‌ی پێدراوه‌.

هه‌روه‌ها رووسیا هه‌فته‌ی رابردوو رایگه‌یاند: به‌منزیكانه‌ مانگانه‌ به‌هه‌زاران پێكوته‌ی كۆرۆنا به‌رهه‌مده‌هێنن.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار