وته‌بێژی سه‌ربازیی مسته‌فا كازمی: له‌ به‌ هه‌ده‌ردانی خوێنی عیراقییه‌كان خۆش نابین

له‌ برادۆست فڕۆکە جه‌نگیه‌كانی تورکیا پاسەوانی سنووری عێراقی كرده‌ ئامانج


وته‌بێژی سه‌ربازیی مسته‌فا كازمی رایگه‌یاند: له‌ به‌ هه‌ده‌ردانی خوێنی عیراقییه‌كان خۆش نابین، پێویستە تورکیا تاوانەکە ڕوون بکاتەوە و لەپێناو پاراستنی دراوسێیەتیی.

لە ڕاگەیەنراوێکدا، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، لیوا یەحیا ڕەسوڵ ڕایگەیاندووە کە سەرکۆنەی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا لە ناوچەی سیدەکان دەکەن، ده‌ڵێت: له‌ به‌ هه‌ده‌ردانی خوێنی عێراقیه‌كان خۆش نابین.

لیوا یەحیا ڕەسوڵ گوتیشی پێویستە تورکیا تاوانەکە ڕوون بکاتەوە و لەپێناو پاراستنی دراوسێیەتیی عێراق و تورکیا تاوانبارەکان سزابدات.

دوای نیوه‌رۆی‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ 11ی ئابی 2020، فڕۆكه‌ بێ فڕۆكه‌وانه‌كانی توركیا بۆردومانی ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی پاسه‌وانی سنوریان كرد و به‌ هۆیه‌وه‌ فه‌رمانده‌یه‌كی لیوا و فه‌رمانده‌یه‌كی فه‌وجی پاسه‌وانی سنور و شۆفێری ئۆتۆمبێله‌ سه‌ربازیه‌كه‌ش له‌و هێرشه‌دا شه‌هید بوون.