نوسەر مامۆستا علی صالح میران بەگ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا  كۆچی دوایی كرد

نووسەری چەندین كتێب بووە

دوێنێ سێ شەممە 11-8-2020، مامۆستا علی صالح میران بەگ نوسەرو ئەدیب و رۆشنبیرو ڕۆماننوس و سەرنوسەر وەرگێر، خاوەن قەڵەمێكی دەوڵەمەند بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەی ڕزگاری لە هەولێر كۆچی دواییكرد.


مامۆستا علی صالح میران بەگ نوسەرو ئەدیب خاوەن و نووسەری چەندین كتێب بووە كە لەو ڕێگەیەشەوەو وویستویەتی خزمەتێكی زیاتری كۆمەڵگەی كوردی بكات.

بەشێك لە كتێبە چاپكراوەكانی مامۆستا عەلی ساڵح میران.
1/ سوێسكەكان بێ سەر دەفڕن.
2/ پەیامێك بۆ دەرەوەی دۆزەخ.
3/ پەیوەندی نێوان ئایین و ئەدەب.
4/ سەبا (ڕۆمان).
5/ هەولێر خۆشەویستەكەم (ڕۆمانی وەرگێڕدراو).
6/ ئافرەت لە كۆمەڵگای ئیسلامدا.
7/ ژن زیندەبەچاڵكردن (كۆمەڵە چیرۆك).
8/ چەند چیرۆكێك لە مێژووی ئیسلامدا.
9/ ئافرەتە ناودارەكانی ئیسلام.