له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ روحانی.. ماكڕۆن هۆشداریدا له‌هه‌ر ده‌ستێوه‌ردانێكی ده‌ره‌كی بۆ سه‌ر لوبنان

دوای چه‌ند رۆژێك له‌ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌یرووت

دوای چه‌ند رۆژێك له‌ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌یرووت و خۆپیشاندنه‌كان له‌دژی حكومه‌تی لوبنان، ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له‌میانه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن روحانی،سه‌رۆكی ئێران هۆشداریدا له‌وه‌ی هه‌ر ده‌ستێوه‌ردانێكی ده‌ره‌كی بكرێته‌ سه‌ر لوبنان.

هه‌روه‌ها ماكرۆن داوای له‌هه‌موو هێزه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كردووه‌ كه‌ پێویسته‌ خۆیان له‌گرژبوونی دۆخه‌كه‌ به‌دووربگرن و رێگا به‌ ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی نه‌ده‌ن.

هاوكات فه‌ره‌نسا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌وان پاڵپشتی له‌ پێكهێنانی حكومه‌تێك ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌ركه‌كه‌ی ئیداره‌كانی قه‌یرانه‌كانی ئێستا بێت.

شایانی باسه‌ ئێران په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وی له‌گه‌ڵ حزبوڵلای لوبنان هه‌یه‌و به‌هاوپه‌یمانی سه‌ره‌می خۆی ده‌زانێ

وه‌ڕگێران و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار