فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکیان كرده‌ ئامانج

لە گوندی رەشانکێ سه‌ر به‌ پارێزگای دهۆک


فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی یان لە نزیک گوندێكی سەنتەری پارێزگای دهۆک كرده‌ ئامانج.

په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: شه‌وی رابردوو پێنج شه‌ممه‌ له‌سه‌ر هه‌ینی، لە گوندی رەشانکێ لە نزیک گەلی زاویتەی سەر بە شارۆچکەی زاویتە سه‌ر به‌ پارێزگای دهۆک، فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکیان بۆردومانکرد.
 
شایه‌تحاڵێك به‌ په‌یامنێری كوردستان تیڤی راگه‌یاندووه‌،  له‌ بۆردومانه‌كه‌دا سێ هه‌تا چوار كه‌س له‌نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌دا بووه‌ و کوژراون، ده‌شڵێت: به‌ هۆی ئاگرگرتنی ئۆتۆمبێله‌كه‌ ته‌رمه‌كان ناناسرێنه‌وه‌.

رۆژانی رابرووش فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی توركیا بۆردومانی سوپای عێراقیان كردو ده‌ره‌نجام دوو فەرماندەی سەربازی باڵای پاسەوانی سنوور شوفێره‌كه‌یان له‌ هێرشه‌كه‌دا كوژران.