قائیمقامی سۆران: ئه‌مرۆ 49 كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون

كۆی تووشبووان گه‌یشته‌ 691 كه‌س


قائیمقامی سۆران رایگه‌یاند: ئه‌مرۆ هه‌ینی 49 كه‌سی دیكه‌ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، كۆی گشتی تووشبووان گه‌یشته‌ 691 كه‌س.

ئه‌مرۆ هه‌ینی كرمانج عزه‌ت قائیمقامی سۆران به‌ كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: له‌ ده‌ڤه‌ری سۆران 49 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایروسی كۆرۆنا تۆماركران.

قائیمقامی سۆران گوتیشی: له‌ ئه‌نجامی پشكنین بۆ 148 كه‌س، 49 كه‌سیان ده‌ره‌نجامی پشكنینه‌كه‌یان  پۆزه‌تیڤ ده‌رچوون.

دوو ڕواندز و سێی خەلیفان و ئەوانی دیكه‌ ناو سۆران .

لە گەڕەکان:
زانیاری، دیانا ، زۆزک ، برایەتی ، ھەرێم ، ئازادی ، شەھیدانی ئازادی ، جندیان ، سەروچاوە ، چەمی ڕێزان ، وەستا رەجەب ، نەھری ، بەرخۆدان ، شۆڕش ، گوڵان ، نەورۆز ، مجیدئاوا .

كۆی گشتی تووشبووان له‌م سنووره‌ گه‌یشته‌ 691 كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه‌ بوون.