له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێردا 411 كه‌سی دیكه‌ له‌ هه‌ولێر تووشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بوون

122 تووشبووش به‌ ته‌واوی چاكبوونه‌وه‌

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (١٧٠) بڵاوكرده‌وه‌.

١. کەرەنتین: (١٩ هاوڵاتی نوێ لە کەرەنتین)

١٧٦ هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە ٧ شوێنی جیاواز (٧٨ سلێمانی)، (٩٨ دهۆك).

٢. پشکنین: (٣٢٩٩ پشکنینی نوێ)

(١٩١٢ هەولێر)، (٤٣٢ سلێمانی، ١٢٤ گەرمیان، ٣٩٥ ڕاپەڕین)، (٤١٦ دهۆك)، (٢٠ هەڵەبجە)

٣. تووشبوو: (٦٦٧ تووشبووی نوێ)

(٤١١ هەولێر)

(٦١ سلێمانی، ٢١ گەرمیان، ٧٧ ڕاپەڕین)

(٨٣ دهۆك)

(١٤ هەڵەبجە)

٤. چاکبوون: (٢٠٧ چاکبوون)

(١٢٢ هەولێر)

(٢٩ گەرمیان)

(٤٣ دهۆك)

(١٣ هەڵەبجە)

٥. مردن: (١٣ مردن)

(٧ هەولێر)

(٦ سلێمانی)

ئاماری گشتی:

کەڕەنتین ٢١٦٧٠ هاوڵاتی (٢١٤٩٤ دەرچوو)

پشکنین ٢٤١٤٤٨ (١٠٢٠٨٣ هەولێر، ٧٤٤٥٧ سلێمانی، ٦٢٦١٣ دهۆك، ٢٢٩٥ هەڵەبجە)

تووشبوون ٢٠٠٠٢ (٨٠٠٤ هەولێر، ٩٧٥٦ سلێمانی، ١٦١٩ دهۆك، ٦٢٣ هەڵەبجە)

چاکبوون ١١٠٢٨ (٤١٠١ هەولێر، ٥٧٧٨ سلێمانی، ٦٢١ دهۆك، ٥٢٨ هەڵەبجە)

لەژێر چارەسەر ٨٢٦٢ (٣٦٨٤ هەولێر، ٣٥٠٨ سلێمانی، ٩٨٧ دهۆك، ٨٣ هەڵەبجە)

مردن ٧١٢ (٢١٩ هەولێر، ٤٧٠ سلێمانی، ١١ دهۆك ، ١٢ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی

حکومەتی هەرێمی کوردستان

١٤ی ئاب ٢٠٢٠