به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتى وه‌رزش سەرەخۆشی لە خانه‌واده‌ی محه‌مه‌د عوسمان و وه‌رزشوانان ده‌كات


به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى وه‌رزش له‌هه‌رێمی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كى راگه‌یاند به‌هۆی كۆچی دوای كه‌سایه‌تى دیاری وه‌رزشی هه‌ولێر و كوردستان م. محه‌مه‌د عوسمان  سه‌ره‌خۆشی له‌خانه‌واده‌كه‌ی و وه‌رزشوانان ده‌كات

ده‌قی پرسه‌نامه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى وه‌رزش بۆ خانه‌واده‌ی م. محه‌مه‌د عوسمان  و وه‌رزشوانانى كوردستان:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێز- خانه‌واده‌ی  م. محه‌مه‌د عوسمان  ، به‌رێزان وه‌رزشوانانى كوردستان 

بەدڵگرانیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی  م. محه‌مه‌د عوسمان كه‌سایه‌تى دیاری وه‌رزشی هه‌ولێر و كوردستانمان پێگەیشت.

پرسە و سه‌ره‌خۆشیمان  ئاراسته‌ی خانه‌وادە بەڕێزەکەتان و خزم و دۆست و وه‌رزشوانانى كوردستان و ئاشنایانتان ده‌که‌ین و به‌شداری‌ خه‌متانین.

لە خودای گەورە داواکارین گیانی م. محه‌مه‌د عوسمان  بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و ئارامی و سەبر به‌هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت 

انا للە وانا الیە راجعون

 به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى وه‌رزش
16 ى ئابی 2020
هه‌ولێر