كتێبخانه‌ی ئه‌مازۆن

ئه‌وانه‌ی ئه‌هلی قه‌ڵه‌من ومتووی خوێدنه‌وه‌ن ئه‌و حه‌قیقته‌ ده‌زانن كه‌ جگه‌له‌ كتێبب خانه‌ شوێنی دیكه‌ نییه‌ ، كه‌ رۆحیان ئاو بدات و زاده‌ی عه‌قلیان تێر بكات،  چونكه‌ خوێندنه‌وه‌ به‌لای زۆر له‌خوێنده‌واران به‌های تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌ ته‌نانه‌ت زۆرێك له‌وانه‌ی ئه‌هلی علمن كتێبخانه‌ به‌ماڵی دوومی خۆیان ده‌زانن بۆیه‌ به‌لامانه‌وه‌ نامۆ نیه‌ ، كه‌زۆر جار كتێب وه‌ك خۆراكی رۆح پێ ناسه‌ ده‌كرێت ، له‌م روانگه‌وه‌ جه‌خت له‌سه‌ر كتێبخانه‌یه‌ك ده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌رۆژانێك مه‌ڵبه‌ندی عیلم و عیرفان بوو، خوێنده‌واران له‌ جیاتی چوونه‌ كافی و چایخانه‌كان ، له‌ جیاتی پیاسه‌ی لازاروس مۆله‌كان ده‌چوونه‌ ئه‌و كتێبخانه‌یه‌ و چاویان به‌ سه‌رچاوه‌كانی كتێب و رۆژنامه‌وه‌ گۆڤاره‌كان ده‌خشاند ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمه‌ جه‌خت كردنه‌وه‌ له‌سه‌ر كتێب خانه‌ی ئه‌مازۆرن...

كتێبخانه‌ی ئه‌مازۆن

كتێبخانه‌ی ئه‌مازۆن كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر ڕێگای كه‌ركوك  ئه‌و كتێبخانه‌یه‌ی  كه‌ جاران  قوتابیانی زانكۆ و په‌یمانگاكان سه‌ردانیان ده‌كرد به‌ مه‌به‌ستی  كڕینی كتێب یاخود كتێب خوێندنه‌وه‌ له‌و كتێبخانه‌یه‌  به‌ڵام ئێستا چۆڵی ئه‌و كتێبخانه‌یه‌ جێگه‌ی قوتابیان و خوێنه‌رانی گرتۆته‌وه‌ به‌ھۆی كاریگه‌ری نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا...

خۆزگهه‌ دووباره‌ ژیان ده‌رفتی ئه‌وه‌ی پێ ده‌داین كه‌بچینه‌وه‌ ئه‌مازۆن وعشق بازی له‌گه‌ل ووشه‌و رسته‌كانی ناو كتێبه‌كانی ئه‌مازۆن بكه‌ین

ئاماده‌كردنی : سعاد ئه‌نوه‌ر

 

ktv

ktv

ktv

ktv

ktv

ktv

ktv