وته‌بێژى هاوپه‌یمانان بۆ كوردستان تیڤى: له‌ ئازادكردنى موسڵ و مه‌خمورو شنگال پێشمه‌رگه‌ رۆڵى باڵاى هه‌بوو

 مایلز کاگینز ووتە بێژی هاوپەیمانى نێودەوڵەتى دژ  به‌ داعش له‌ هه‌ڤپه‌ یڤینێكى تایبه‌ت به‌ كوردستان تیڤى تیشكى خسته‌ سه‌ر چه‌ندین بابه‌تى سیاسى و سه‌ربازى له‌ ناوچه‌كه‌و هه‌رێمى كوردستان به‌ تایبه‌تى، هه‌روه‌ها رۆلى پێشمه‌رگه‌ و په‌یوه‌ندیه‌ هه‌نوكه‌یه‌كاندا خسته‌ به‌ر باس گفتوگۆ .

به‌رێزمایلز، زۆرجار ده‌گوترێ هاو په‌یمانان بۆ شه‌رى دژى داعش زیاتر گرنگى به‌ هه‌ولێروده‌وروبه‌رى ده‌دات تا شاره‌كانى دیكه‌ى عێراق ئایه‌ هه‌ولێر بۆ ئێوه‌ چى ده‌گه‌ێنێت ؟


مایلز: پارێزگای هه‌ولێر ماڵ و باره‌گای هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان، یه‌كێك له‌ بنكه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌ كه‌ خزمه‌تگوزاری لۆجستی پێشكه‌ش به‌ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا ده‌كات.
هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌شدارین له‌ مه‌شق و ڕاهێنان وهەماهه‌نگى بەردەوام لە نێوانمان دا هەیە  ئەمە بێجگە لەوەى بێگومان جەنابیشتان ئاگادارن کە هەولێرگەورەترین كونسوڵخانه‌ی ولایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكای لێیه، بۆته‌ ناوچه‌یەكی گرنگی چالاكییه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌ .

 له‌ شه‌ڕى ئازادكردنى مه‌خمورى نزیك هه‌وڵێر له‌ 2014 هه‌ماهه‌نگى ئێوه‌و پێشمه‌رگه‌ چۆن بوو ؟

مایلز: سەبارەت بە شەری داعش و ڕۆڵی پێشمەرگە لەو شەڕەدا بەتایبەت بڵێین لەشەڕی ئازاد کردنى مەخمورو موصڵ و بەنداوى موصڵ و شنگال  له‌ ساڵى 2014 و تێکڕای ناوچەکانى ژێر دەستى داعش بەڕاستى پێشمەرگە قارەمانانە ڕۆڵیان گێرا پێشمەرگە لەو هاوپەیمانیەتیەدا پێگەى تایبەت و متمانەى تەواوى هەبوو ڕۆڵی ئەوان کاریگەربوو، ڕوونتر دەڵێم  هاوپه‌یمانان پاڵپشتی ئێمه ‌و عێراقیان كرد بۆ به‌زاندی داعش،تایبه‌تر بۆ پاڵپشتیكردنی پێشمه‌رگه‌ ، له‌ هه‌ولێر ژه‌نڕاڵ و ستافی تایبه‌تمان هه‌بوو ئه‌وان سه‌رپه‌رشتی شانه‌ی هێرشه‌كانی ئاسمانیان ده‌كرد.

هێرشه‌كانی ئاسمانی و هێرشی فرۆكه‌ بێ فرۆكه‌وانه‌كان به‌هه‌ماهه‌نگی  پێشمه‌رگه‌ ئه‌نجام ده‌دران ، له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئازادكردنی مه‌خموور و به‌نداوی مووسڵ و شاری گه‌وره‌ی مووسڵ، به‌ڵام له‌ سه‌ر زه‌وی  پێشمه‌رگه‌ شه‌ڕه‌كانیان كرد ، له‌ لایه‌ن فه‌رمانده‌ ئازاكانی پێشمه‌رگه‌وه‌ وه‌كو فه‌رمانده‌ (نه‌جات عه‌لی ) پێشڕه‌وی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی ده‌كرد بۆ ئازادكردنی ئه‌و ناوچانه‌ی داعش داگیری كردبوون بەتایبەت مەخمور.

له‌ نزیكه‌وه‌ خانوو به‌ خانوو پێشمه‌رگه‌ شه‌ڕیان ده‌كرد و ده‌یان ویست بیسه‌لمێنن كه ڕووبه‌ڕووی مه‌رگ ده‌بنه‌وه‌ و گیانی خۆیان ده‌به‌خشن له‌ پێناو ڕزگاركردنی خه‌ڵكی ناوچه‌كانی مه‌خمور و مووسڵ و شنگاڵ و شوێنه‌كانی دیكه‌،هاوپه‌یمانانیش پاڵپشتی هه‌موویانیان ده‌كرد، ئێمه‌ ڕێز له‌ شه‌هیده‌كانی پێشمه‌رگه‌ ده‌گرین كه‌ ئه‌ركێكی زۆریان له‌ پێناو هاوكاریكردنی خه‌ڵكی ناوچانه‌كه‌ كرد.  

هاوپه‌یمانى كورد له‌ ناوچه‌كه‌ له‌چاو ئه‌وانى دیكه‌ بۆ ئێوه‌ له‌ چ ئاستێك دایه‌ ؟
                      
سەبارەت بە درووست کردنى بناغەى پەیوەندی دۆستانەى نێوان هەرێمى کوردستان و ئەمریکا بۆ سەرەتاى ساڵانی نەوەتەکان دەگەڕێتەوەو ڕۆژ دواى ڕۆژ ئەو پەیوەندیانە فراوانتر کران و ڕۆڵی سەرۆک مسعود بارزانیش" لەو پەیوەندیانەدا دەورێکی کاریگەر و باڵابوو کە هەمیشە لای ئیمەى ئەمریکی جێگاى بایەخ بوە .

هاوکات ڕۆژ دوای ڕۆژ ئەو پەیوەندیانەمان لەگەڵ هەرێم زیاتر فراون کردو لە بیریشمان نەچێت دووبارە لە شەری ئازاد کردنى عێراق دا باسی دەوری قارەمانیەتى پێشمەرگە دەکەم کە هاوبەش لەگەڵ هێزەکانمان دژی ڕوخانى ڕژێمى صدام جەنگان و بەشدار بوون لە ئازاد کردنى عیراق و گەلانى عێراق ئەو کاتەش پۆلێک پێشمەرگەى قارەمان شەهید و بریندار بوون.

هه‌ماهه‌نگیتان له‌گه‌ل ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى كوردانى  سوریا له‌ شه‌ڕه‌كانى دژ به‌ داعش چۆن بووه‌ ؟ ئایه‌ ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ ئێستا چۆنه‌ ؟

 مایلز: سه‌باره‌ت به‌ ناوچه‌كانی باكووریی ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان پاڵپشتیان له‌ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات‌ ده‌كرد بۆ به‌زاندنی  ‌ داعش و هه‌روه‌ها پاراستنی شوێنه‌ نه‌وتییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌ونه‌ ده‌ستی داعش .
 چه‌ند ساڵیك كێلگه‌ نه‌وتییه‌كان به‌ نایاسایی كه‌وتبوونه‌ ده‌ستی داعش  نه‌وتی لێوه‌ ده‌فرۆشت و پاره‌یه‌كی زۆریان  ده‌ست ده‌كه‌وت و ده‌یاندا چه‌كداره‌كانیان و وه‌ك پاڵپشتی داراییش بۆ داعش به‌ كاریان ده‌هێنا .

هێزه‌كانی سوریای دیموكرات توانیان به‌ خوێن و فرمێسكه‌كانیان حه‌سه‌كه‌ ، دێرزور، ره‌قه‌ ومینبج و ناوچه‌كانی دیكه‌ رزگاربكه‌ن ، ئێستاش هاوپه‌یمانان و هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا له‌ حه‌سه‌كه‌ و دێرزوور ئۆپه‌راسیۆنه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

یه‌كێك له‌ ڕۆڵه‌كانی ئێمه‌ له‌وێ پاراستی ناوچه‌ نه‌وتییه‌كانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دووباره‌ نه‌كه‌ونه‌ ده‌ستی داعش.


له‌ كۆتاییدا ئێمه‌ سوپاست ده‌كه‌ین كه‌ كاتت پێ به‌خشین؟
مایلز: منیش سوپاسى ئێوه‌و كه‌ناڵه‌كه‌تان ده‌كه‌م سه‌ركه‌وتوو بن .


ئا: زه‌رده‌شت ئه‌حمه‌د+ فەرمان عەلی