مایكرۆسۆفت زمانی كوردی بۆ لیستی زمانی وه‌رگێڕانه‌كانی زیادكرد

كۆمپانیای مایكرۆسۆفت ڕایگه‌یاند" زمانی كوردی له‌ ئه‌پی وه‌رگێڕی مایكرۆسۆفت، نۆڵامێری ئافیس و پشكێنه‌ری بینگی ئه‌و كۆمپانیایه‌ به‌كاردێت".

به‌گوێره‌ی ئه‌پده‌یتی نوێی مایكرۆسۆفت، هه‌ردوو زاراوه‌ی كوردی (كرمانجی و سۆرانی) له‌ ئه‌پلیكه‌یشنی وه‌رگێڕانی كۆمپانیاكه‌ داده‌نرێن، به‌كارهێنه‌ران ده‌توانن له‌ رێگه‌ی ئه‌پلیكه‌یشنی وه‌رگێڕان، مایكرۆسۆفت ئۆفیس و ئه‌پلیكه‌یشنی بینگ، زیاتر له‌ 70 زمانی جێگیركراوی جیهان بۆ زمانی كوردی وه‌رگێڕن و به‌ پێچه‌وانه‌وه‌. 

هه‌روه‌ها به‌به‌كارهێنانی سیسته‌می ئازوور ئه‌گه‌ری گۆڕینی ده‌نگ به‌ ده‌قی كوردی و ده‌قی كوردی به‌ ده‌نگ له‌ زمانه‌كانی دیكه‌ هه‌یه‌.

كۆمپانیای مایكرۆسۆفت له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕاشیگه‌یاند، هه‌ردوو زاراوه‌ی كوردی، سۆرانی و كرمانجی به‌سیسته‌می وه‌رگێڕی ده‌قی خۆی زیاد كردووه‌ و له‌مه‌وبه‌دوای زمانی كوردی بۆ سیسته‌می وه‌رگێڕی مایكرۆسۆفت، نۆڵامێری ئۆفیس و پشكێنه‌ری بینگ ده‌كه‌وێته‌ به‌ر ده‌ست به‌كارهێنه‌رانه‌وه‌.