Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 12:10

منداڵێکی سووری بەبێ دەست و قاچ لەدایکبووەو لە رەوشێکی سەختدا ژیان دەگوزەرێنێت 

کوردستان TV
100%

منداڵێكی تەمەن 14 مانگ لە شاری ئیدلب بەهۆی نەبوونی پەلەكانییەوە لە رەوشێكی سەختدا ژیان دەگوزەرێنێت 

محەمەد-ی تەمەن ١٤ مانگ كە منداڵێكی پارێزگای ئیدلب-ە، بەهۆی ئەوەی هەر لە لەدایكبوونەوە دەست و قاچی نەبووە چاوەڕێی هاوكاری دەكات.

محەمەد لەگەڵ خێزانەكەی لە كەمپێكی پەنابەراندا لەناو چادرێكدا دەژی و لە بارودۆخێكی زۆر خراپدا هەوڵی مانەوە لە ژیاندا دەدات.

باوكی محەمەدی بچووك بە ئانادۆڵوی راگەیاندووە‌ كە كوڕەكەی بەبێ دەست و قاچ لەدایكبووە و بەم هۆیەوە بەردەوام پێویستی بە چاودێری هەیە.

باوكی منداڵەكەش بەهۆی برینداربوونی قاچی لە پەلامارەكانی رژێمی ئەسەد-دا تووشی گرفتی رۆیشتنبووە و ناتوانێت كار بكات و بەهۆی سەختی ژیانییەوە ناتوانێت شیر و دەرمان بۆ كوڕەكەی بكڕێت بە تایبەتی بەهۆی ئەوەی لە ئێستادا نرخی دەرمان لە سووریا زۆر گرانە.

 لە ئێستادا ئاواتی گەورەی باوكی محەمەد ئەوەیە كوڕەكەی ببێتە خاوەنی دەست و قاچی دەستكرد و بتوانێت وەك منداڵانی دیكە ژیانی رۆژانەی خۆی بەڕێوە ببات.

1

 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.