سه‌ردانه‌كه‌ى ماكرۆن بۆ عێراق له‌م كاته‌ هه‌ستیاره‌دا پێویست بوو

دوای سەردانەکەی بۆ لوبنان، پێشنیوه‌رۆى ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 2-9-2020، ئیمانوێڵ ماکرۆن سەرۆك کۆماری فەرەنسا گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق و بڕیارە لەگەڵ هه‌رسێ سه‌رۆكاتیه‌كه‌ى عێراق و نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ شارى به‌غدا کۆببێتەوە.

سەرچاوەکان بۆ ئاژانسی "فرانس پرێس" رایانگەیاندووە، سەرۆکی فەرنسا یەکەم سەردانی فەرمیی خۆی بۆ عێراق دەکات و ئەم سەردانەی سەرۆکی فەرەنساش گوزارشتە لە وەستانیان شانبەشانى عێراق بەڕووی ئەو تەنگژانەی، کە رووبەڕووی عێراق و ناوچه‌كه‌ بوونەتەوە.

لەو کاتەوە کە مستەفا کازمی سەرۆکایەتیی حکوومەتی عێراقی گرتووەتە دەست، ئەم سەردانەی ماکرۆن بە یەکەم سەردانی گەورە بەرپرسى وولاتێكى به‌هێز بۆ عێراق دادەنرێت.

هەرچەندە ڕه‌نگه‌ ماكرۆن سەردانی هەولێر نه‌كات، بەڵام فەڕەنسا و سەرۆكەكەی پەیوەندییەكی بەهێزیان لەگەڵ هەرێمی كوردستان و سەركردایەتیی سیاسیی كورد هەیە.
 
بەپێی زانیارییەکان، کۆبوونەوەکە لەسەر داوای ئیمانوێل ماکرۆن بووە و پاشنیوەڕۆی ئه‌مرۆ چوارشەممە بەڕێوەدەچێت، وه‌ لەبەر کەمیی کات ماکرۆن ناتوانێت سەردانی ھەولێر بکات و تەنیا چەند کاتژمێرێک لە بەغدا دەمێنێتەوە.

ktv


 
بابەتی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و بەرپرسانی دیکەی عێراقی پرسی سەروەریی خاکی عێراق دەبێت، کە چاوەڕێ دەکرێت گفتوگۆ لەسەر کێشەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لەنێو خاکی عێراق و سنووربەزاندنی سوپای تورکیا بێت کە بەم دواییانە چەند جارێک بۆردوومانی ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانی کردووە.
 
پێش دیدارەکەی لەگەڵ ماکرۆن ئەمڕۆ لە بەغدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سێ سەرۆکایەتیەکەی عێراق کۆدەبێتەوە و پاشان لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنساش کۆدەبێتەوە.
  
ئەو دیدارانەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سێ سەرۆکایەتیەکەی عێراق پێش کاتی سەردانەکەی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا بۆ عێراق دەبێت، دوای گەیشتنی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا بۆ عێراق و کۆبوونەوەی لەگەڵ سێ سەرۆکایەتیەکەی عێراق، لە بەغدا سەرۆکی فەرەنسا لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
 
سەروەری عێراق و پەیوەندی هەولێر و بەغدا و چارەنووسی داعشە فەرەنسییە دەستگیرکراوەکان، ئەو پرسانەن کە ماکرۆن لەگەڵ بەرپرسانی عێراق تاوتوێی دەکات.
 
پێشتر سەرۆکی فەرەنسا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە لە بەغدای پایتەختی عێراق دەبێت و لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان دەستپێشخەرییەکمان دەبێت، کە لەگەڵ سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی عێراق تاوتوێی دەکەین.
 
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند، لە گەشتەکەیدا دەخوازێت هاوکاربێت لە بەهێزکردنی سەروەریی عێراق و باس لە پرسی سزای لەسێدارەدانیش دەکات و هاوکات ئاماژەی بە دوو كێشه‌ کرد کە رووبەڕووی عێراق بوونەتەوە، کە ئەوانیش تیرۆریزم و دەستێوەردانی دەرەکییە.

سەرۆکی فەرەنسا ئاماژەی بەوەش کرد، کۆمەڵێک راوێژ و را گۆڕینەوە لەنێوانماندا هەیە لەبارەی ئەو هاوڵاتییە فەرەنسییانەی کە بە ئارەزووی خۆیان لە ریزی گرووپە جیهادییەکان شەڕیانکردووە و کردەوەی تیرۆریستییان ئەنجامداوە، ئەوا پێویستە ئەو وڵاتە دادگایی بکات کە دەستگیری کردوون، دەبێت لە دەرەوەی فەرەنسا دادگایی بکرێن بەپێی یاسا، لەگەڵ ئەوروپییەکانیش باس و کارمان کردووە و جەختمان لەسەر ئەوە کردووە، کە دەبێت ئەمانە هەتاهەتایى زیندانی بکرێن نەک لەسێدارەبدرێن.

ktv

ماکرۆن سەبارەت بە تەقینەوەکەی بەیرووت گوتی" لێکۆڵینەوە لە هۆکاری تەقینەوەکە بە باشی بەڕێوەدەچێت، دەربارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی لوبنانیش گوتی "پێشبینی دەکەم لە ماوەی هەشت هەفتەدا حکومەتی لوبنان بەڵێنەکانی جێبەجێبکات و لە ماوەی 15 رۆژدا لایەنە سیاسییەکان حکومەت پێکبهێنن.
 
سەرۆکی فەرەنسا گوتیشی، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەڕێگەی هاوکاریی داراییەوە پشتیوانیی چاکسازییەکانی لوبنان دەکات ئاماژەی بەوەش کرد هەرگیز پشت لە هاوکاریکردنی لوبنان ناکەن.ماکرۆن سەبارەت بە تەقینەوەکەی بەیرووت گوتی" لێکۆڵینەوە لە هۆکاری تەقینەوەکە بە باشی بەڕێوەدەچێت، دەربارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی لوبنانیش گوتی "پێشبینی دەکەم لە ماوەی هەشت هەفتەدا حکومەتی لوبنان بەڵێنەکانی جێبەجێبکات و لە ماوەی 15 رۆژدا لایەنە سیاسییەکان حکومەت پێکبهێنن.
 
سەرۆکی فەرەنسا گوتیشی، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەڕێگەی هاوکاریی داراییەوە پشتیوانیی چاکسازییەکانی لوبنان دەکات ئاماژەی بەوەش کرد هەرگیز پشت لە هاوکاریکردنی لوبنان ناکەن.
  
پێشتر ئاژانسی هەواڵی "فرانس پرێس" بڵاویکردەوە، جیاواز لە سەردانەکانی پێشووتری سەرکردەکانی فەرەنسا، ئەمجارەیان ماکرۆن پلانی نییە سەردانی هەولێر بکات، بەڵام چاوەڕێ دەکات سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان بچنە بەغدا بۆ بینینی ماکرۆن.

ماکرۆن تەنیا یەک رۆژ لە عێراق دەمێنێتەوەو بابەتی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و بەرپرسانی دیکەی عێراقی پرسی سەروەریی خاکی عێراق دەبێت، کە چاوەڕێ دەکرێت گفتوگۆ لەسەر کێشەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لەنێو خاکی عێراق و سنووربەزاندنی سوپای تورکیا بێت کە بەم دواییانە چەند جارێک بۆردوومانی ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانی کردووە. 
 
هەرێمی کوردستان و فەرەنسا پەیوەندییەکی مێژووییان هەیە و ساڵی رابردوو لە سەرەتاکانی مانگی تەممووز، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆشکی ئیلیزێ لە فەرەنسا لەلایەن ئیمانوێل ماکرۆن پێشوازیی لێکرا. 
 
لەکاتی دەستبەکاربوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش، ئیمانوێل ماکرۆن لەرێگەی دۆمینیك ماس، كۆنسوڵى گشتیى فه‌ره‌نسا له‌ هه‌رێمى كوردستان نامەیەکی پیرۆزبایی گەیاندە نێچیرڤان بارزانى.

ktv

لە نامەکەدا ئیمانوێل ماکرۆن رایگەیاندبوو" دەستبەكاربوونتان قۆناخێكی گرنگە بۆ هەرێمی كوردستان و بۆ هەموو عێراق كە لە سەروبەندی سەقامگیركردن و ئاشتەواییی كومەڵایەتیدان. دڵنیام ئەزموونی بەڕێزتان لە بەرپرسیاریه‌تییه‌كاندا و هەستی بەڕێزتان بۆ دەوڵەتمەداری، یارمەتیدەر دەبن بۆ بەجێگەیاندنی ئەم ئەركە نوێیەتان كە فەرەنسا پشتگیریی تەواوی لێدەكات.

سەرۆکی فەرەنسا جەختیکردووەتەوە، پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت و گوتبووی فەرەنسا و كوردستان لەڕێگەی پەیوەندیی مێژوویییه‌وه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ گرێدراون و جەنگی هاوبەشی دژی داعش ئەم پەیوەندییانەی پتەوتر كرد.
 
لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەتا لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە و دواتر لەگەڵ محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمان و دواتر لەگەڵ عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە کۆدەبێتەوە. پاشان لەگەڵ د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق کۆدەبێتەوە. 

پاش گەیشتنی بۆ بەغدا و بەر لە بەشداریکردن لەکۆبونەوەی لەگەڵ ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرۆکی فڕەنسا، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووەوە.

نێچیرڤان بارزانی نها له‌ بەغدایه‌و بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوە لەگەڵ ئیمانوێڵ ماکرۆن، بەڵام بەر لەو کۆبوونەوەیە، لەگەڵ مستەفا کازمی تایبەت بە پەیوەندیەکانی نێوان هەردوولا و تاوتوێکردنی پێشهاتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە کۆبووەتەوە.

ktv

هەر لەدیدارەکەی نێوان مستەفا کازمی و نێچیرڤان بارزانیدا، باس لە پێویستی هەماهەنگی و پەیوەندی بەردەوامی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق کرا.

پاش راگەیاندنی پلانی سەردانەکەی ئیمانیۆل ماکرۆن سەرۆکی فڕەنسا بۆ بەغدا و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانى عێراق، پرۆفیسۆر "میشیل تانچوم" شیکەرەوەی سیاسی و پسپۆڕ لەپرسەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیا لەزانکۆی (هێبرو) لە قودس رایگەیاندوە،  سەردانەکەی ئیمانیۆل ماکرۆن پەیوەندی بە پرسی تورکیاوە هەیە و بۆ دروستکردنی فشارە لەسەر ئەو وڵاتە.

ئەمشەو لە راگەیەندراوێكدا نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق رایگەیاند" لەو كۆبوونەوەیەدا چەندین پرسی گرنگ دەخرێتەڕوو، کە تێدا سەرۆکی عێراق و سەرۆکی فەرەنسا پێشنیاری گرنگ دەکەن بۆ ھەماھەنگی لەنێوان ھەردو وڵات لەرووی سیاسی و ئابووریەوە.

لاى خۆیەوە پرۆفیسۆر میشیل تانچوم راشیگەیاندوە، بەو پێیەی ماکرۆن لەکاتی قۆڵبوونەوەی قەیرانەکانی لەگەڵ تورکیا  سەردانی ئەو ناوچانە دەکات کە سوپای تورکیایان تێدا نیشتەجێکراوە، دەیەوێت فشارێکی زیاتر لەسەر ئەو وڵاتە دروست بکات.

عێراق لە ئێستادا بە قۆناغێکی نوێ و ھەستیاردا تێدەپەرێت و لەبەردەم چەندین ئاڵانگاری گەورە دایە، بۆیه‌ سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا له‌م كاته‌ هه‌ستیاره‌دا گرنگى تایبه‌تى خۆى هه‌یه‌.