لە عێراق 63 کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا


وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری نوێی تووشبوون و چاكبوونه‌وه‌ و گیان له‌ ده‌ستدانی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند: 4644  كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

ئێوارەی ئەمڕۆ شه‌ممه‌‌ 2020-9-5 وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌، له‌م ماوه‌یه‌دا 4644 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون .

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ده‌شڵێت: لە (24) کاتژمێری رابردوودا 3891 تووشبوو چاکبوونەتەوە، نه‌خۆشخانه‌كانیان جێهێشتووه‌. 

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌: هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 63 تووشبوو به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ گیانیانله‌ده‌ستداوه‌.

ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە عێراق تا ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ گه‌یشته‌ 256719 کەس، 7422 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە، 195259 کەس چاکبوونەتەوە، ژماره‌ی چاكبووه‌كان گه‌یشته‌ 76.0  %) .