خراپى دۆخى گشتى عێراق؛ چالاكیه‌كانى داعشى زیاتر كردووه‌

بە پێی راپۆرتێكی "یەكێتی لێكۆڵینەوە و شیكردنەوەی تیرۆر له‌ جیهاندا"، داعش وێڕای ئه‌وه‌ی ھیچ ناوچەیەكی لە بەردەست نەماوە، كەچی ھێرشەكانی ھەر لە زیادبووندایەو ھێشتا توانای ئەنجامدانی ھێرشە خوێناوییەكانی دژ بە ئامانجەكانی مەدەنی و سەربازی ماوە.

ئەو راپۆرتە له‌ مالپه‌رى "فۆكس نیوز" بڵاو كراوه‌ته‌وە و تێیدا ھاتووە" چه‌كدارانی داعش تەنیا لە مانگی ئابدا 100 ھێرشی لە سەرتانسەری عێراقدا ئەنجامداوە.

یەكێتی لێكۆڵینەوە و شیكردنەوەی تیرۆر (TRAC) راشیگه‌یاندووه‌، ئەو كردەوانەی داعش بەرێـژەی 25% زیادیكردووە و زۆربەی ئەو ھێرشانەش لەو ناوچانە ئەنجامدارون كە پێشتر بە ناوچەی رزگاركراو لە دەستی توندڕەوان دانراون.

ئەم زیادبوونەی ھێرشەكان، نیگەرانیی درووستكردووە لە دووبارە سەرھەڵدانەوەی داعش بە رێگای شانە نووستووەكانیەوە، ھەر ئەمەش ھۆكاری نیگەرانی ناوچەكە و جیھانە دوای زیاتر لە سێ ساڵ لە شكستی داعش.

ktv

پێش سەردانی مانگی رابردووی بۆ واشنتۆن، سەرۆك وەزیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی بە ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێسی راگەیاندبوو، عێراق ھێشتا پێویستی بە ئەمەریكا ھەیە بۆ لەناوبردنی ھەڕەشەكانی تیرۆریستان. 

لە سووریا، بە تایبەتی لە شاری رەقە، كە داعش پێش شكستی لە ئاداری رابردوو، بە ناوەندی خیلافەتی خۆی ناوی دەبرد، ژمارەیەك لە چەكدارەكانی داعش بەردەوامن لە ئەنجامدانی ھێرشە خوێناوییەكانیان.

راپۆرته‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، كه‌ ھێشتا چەكدارانی داعش لە ناوچەیەكی بەرفراوانی عێراق و سووریا ھەن، كە ھەر لە گوندەكانی رۆژھەڵاتی حمس دەستپێدەكات تا دەگاتە سنووری عێراق و ھێرش دژ بە ھێزەكانی سه‌ر به‌ حكومه‌تی سووریا ئەنجام دەدات.

عێراق دوای سێ ساڵ لە شەڕی خوێناوی، لە ساڵی 2017 سەركەوتنی بەسەر داعش راگەیاند، بەڵام چه‌كدارانی داعش ھێشتا توانای ھێرشكردنە سەر ھێزە ئەمنییەكانیان لە باكووری و رۆژئاوای عێراق ماوە.

ktv

پسپۆڕانیش زۆر ھۆشدارییان داوە لەوەی شكستی داعش و نەمانی ناوچەكان لە ژێر دەسەڵاتیان ئەو واتایە ناگەیەنێت، كە بە تەواوی لەناوبراون.

به‌پێى هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ى ئه‌منى عێراق، چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، رۆژانه‌ لە سنوورى سووریاوە دزە دەکەنە ناو خاکی عێراق.

بەپێی زانیارییە میدیاییەکان، ژمارەیەکی زۆری چەکدارانی داعش هەوڵی دزەکردنیان بۆ ناو خاکی عێراق داوە و هه‌ولى خۆ ڕێکخستنەوەی داعش و پەیدابوونی گروپی تری جۆراو جۆریش، لەکاتێکدایە كه‌ حکومەتی عێراق لە ململانێیەکی توند دایە لەگەڵ ئەو گروپە چەکدارانەی کە چەکیان لایە و لەدەرەوەی دەسەڵاتی حکومەت کاردەکەن، به‌لام تاكو نها ئه‌و گروپه‌ چه‌كدارو ملیشیایانه‌ له‌ عێراق به‌رده‌وامن له‌ كارو چالاكییه‌كانیان و رۆژانه‌ هێرشى جوراوجور ده‌كه‌نه‌ سه‌ر هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكاو هاوپه‌یمانان له‌ عێراق، كه‌ خۆى له‌ خۆیدا كاریگه‌رى خراپى كردووته‌ سه‌ر شوهره‌ى حكومه‌تى عێراق له‌ كۆمه‌لگه‌ى نێوده‌وله‌ته‌یدا.

له‌م باره‌وه‌ شارەزایه‌كى بوارى سەربازى رایده‌گه‌ینێت" زۆربەى چەکدارانى تیرۆریستى داعش سوننە مەزهەبى عێراقین، بە ئامانجى شێواندنى بارى ئەمنىی ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى هەرێم و چه‌ند چه‌یه‌كى عێراق، کردەوە تیرۆریستییەکانیان لەو سنوورانە ئەنجام دەدەن.

ktv

به‌پێى زانیاریه‌كان ئێستا زۆرینەى چەکدارانى رێکخراوى تیرۆریستى داعش عێراقین بە جۆرێک سەدا 95 بۆ 98یان سوننە مەزهەبن، بۆیە شارەزاى تەواویشیان لەو ناوچانە هەیە و بە ئارەزووى خۆیان هاتوچۆ دەکەن و پیلانە تیرۆریستییەکانیان جێیەجێ دەکەن.

زیادبوونى جموجۆله‌كانى داعش له‌ ناوچه‌ جیاوازه‌كانى عێراق هاوكاته‌ له‌گه‌ل زیادبوونى مه‌ترسییه‌كانى كۆرۆنا له‌ عێراق، كه‌ ئه‌مه‌ش به‌پێى وته‌ى شاره‌زایان، داعش دۆخى خراپی ئه‌منى و ئابوورى و ته‌ندروستى عێراقى قۆستووه‌ته‌وه‌و زیاتر په‌ره‌ به‌ هێرش و چالاكییه‌كانیان له‌ عێراق ده‌ده‌ن.