هونه‌رمه‌ندی ناسراوی میسری  "عایده‌ كامل" كۆچی دوایی كرد

به‌شداری زیاتر له‌ 120 كاری هونه‌ریدا كردوه‌

هونه‌رمه‌ندی ناسراوی میسری "عایده‌ كامل"  دوای ئه‌وه‌ی له‌ نیوه‌ی مانگی رابردوو له‌ نه‌خۆشخانه‌ خه‌وێنرابوو ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ 7-9-2020 له‌ ته‌مه‌نی 89 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

عایده‌ كه‌مال له‌ ساڵی 1931 له‌دایكبووه‌، له‌ كاروانی هونه‌ری به‌شداری زیاتر له‌ 120 كاری هونه‌ری له‌دراماو زنجیره‌ ته‌له‌فزیۆنیدا كردوه‌ ، دوا كاری هونه‌ری چوارساڵ پێش ئێستا بوو به‌ناوی (أولاد الغالی)بوو .

ژیانی هاوسه‌ری له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند مه‌حمود عه‌زمی پێك هیناوه‌ خاوه‌نی كورێكه‌ به‌ناوی هیشام عزمی ، ئێستا پۆستی به‌رێوه‌به‌ری گشتی باڵای رۆشنبیرییه‌  .

له‌ به‌ناوبانگترین كاره‌كانی وه‌كو فلیمی سینه‌مایی ("الوساده‌ الخالیه‌" و"إسماعیل یس فی الطیران" و"لحن الخلود) وه‌ له‌زنجیر ته‌له‌فزیۆنه‌كانی ("هوانم جاردن سیتی"، "بین القصرین" و"اللص الذی أحبه‌".

وه‌رگێران و دارشتنه‌وه‌ی : كامران

ژێده‌ر" العربیه‌