كوردستان تیڤی هونه‌رمه‌ند (شاهین نه‌جمه‌دین ) به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌

تووشی نه‌خۆشی درێژ خایه‌ن بووه‌

هونه‌رمه‌ند (شاهین نه‌جمه‌دین )  تووشی نه‌خۆشی درێژ خایه‌ن بووه‌ ، نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی بۆ كراوه‌،به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له‌ روشی ته‌ندروستی به‌ ناوی ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی  به‌یاوه‌ری هونه‌رمه‌ندان خه‌لیل یابه‌ و د. ژیلوان تاهیر سه‌ردانمان كرد ،هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌مان بۆ خواست.

هونه‌رمه‌ند (شاهین نه‌جمه‌دین قادر ) له‌ ساڵی 1963 له‌ شاری هه‌ولێر له‌دایك بووه‌ ،ده‌رچووی به‌ش شانۆی په‌یمانگه‌ی هونه‌رجوانه‌كانی سلێمانیه‌ . جگه‌ له‌ كاری ده‌رهێنان و نواندن چه‌ندین وتاری به‌زمانی عه‌ربی و كوردی له‌ رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان بڵاوكردۆته‌وه‌ خاوه‌نی چه‌ندین ده‌قی شانۆیی منداڵانه‌.

ناوی هه‌ندێ له‌ كاره‌كانی وه‌كو نواندن: محه‌مه‌د سێوی 1981 ، وه‌لی دێوانه‌ 1982 ، مه‌ڕانه‌ ، مرۆڤ ئازاره‌كانی ، خانه‌دان ، له‌رێگه‌ی ئاشتیدا ، ته‌نه‌كه‌ ده‌نگ هه‌ڵگر،سورمه‌خان 1984 ، قه‌ڵای دم دم ، له‌ پرسه‌ی سیراجه‌دیندا، زیئاب لیل ، حه‌مه‌دۆك ..چه‌ندین كاری تر..

 

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ

COVID-19
تووشبووان
58,277
گیان له‌ده‌ستدان
2,060
چاکبوونەوە
35,899
تووشبووان
413,215
گیان له‌ده‌ستدان
10,021
چاکبوونەوە
347,396
تووشبوون
38,480,205
گیان له‌ده‌ستدان
1,092,586
چاکبوونەوە
28,923,379