به‌ڤیدیۆ.. "میرا عه‌لی" كلیپێكی نوێی به‌ناوی (نا نا)  بڵاوكرده‌وه‌

گۆرانی بێژ "میرا عه‌لی" گۆرانییه‌كی  به‌شێوه‌ی شادبڵاو كرده‌وه‌ و، له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند" میدیا حوسێن" تێكسته‌كه‌ی نووسیوه‌، ئاوازی له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند هه‌ڵكه‌وت زاهیر بۆئاماده‌كراوه‌ كاری میوزیكی له‌لایه‌ن ئاریۆس حه‌مه‌سه‌عید كاری بۆكراوه‌ ،وه‌ كاری وێنه‌گرتن و ده‌رهێنانی له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌ر  بڕیار فه‌تاح بۆ ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌ كردووه‌.

 میرا عه‌لی خاوه‌نی چه‌ند ئه‌لبوومێكی گۆرانییه‌ زۆربه‌ر ئاوازه‌كانی له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند هه‌ڵكه‌وت زاهیر بۆئاماده‌كراون.

شایانی باسه‌ كلیپه‌كه‌ له‌ ماڵپه‌ری ڤیدیۆیی (یوتیوب) بڵاو كراوه‌ته‌وه‌.